رەبۆ حاڵەتێکە کە ڕێڕەوی ھەناسەدان تەسک دەبێ و ناوەوەی بۆڕیچکەکانی ھەناسەدان دەئاوسێت و لینجی زیاتر دەردەدەن، کە دەبێتە ھۆی بە زەحمەت ھەناسەدان و کۆکە و خیزەی ھەناسە و کورتی ھەناسەدان.
نیشانەکانی:
لەم نەخۆشیەدا نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە بە پێی بارودۆخی کەسەکە بەڵام چەند نیشانەیەک ھەیە کە پێی بناسرێتەوە وەکو:
- کورتی ھەناسەدان.
- ئازاری سینگ.
- کۆکە و خیزەی ھەناسە(خیزەی ھەناسەدان لە کەسی توشبوو لە کاتی ھەناسەدانەوەیە واتا کردنە دەرەوەی ھەوا لە سیەکان)
نیشانەکان توندتر دەبن بۆ ئەو کەسانەی کە:
- مەشقدەکەن یان ماندوون.
- هەستیارییان هەیە (حساسیە).
- ئەوانەی کە لەژینگەی پیس و تۆزاوی کاردەکەن.
ھۆکارەکانی:
- لە باوانەوە مانەوە، واتا ھەبوونی نەخۆشیەکە لەو کەسانەی کە لە خوێنتن (دایک و باوک یان خوشک و برا).
- ھەبوونی ھەستیاری(حساسیە).
- قەڵەوی و کێشی زۆر.
- جگەرەکێشان( کەسی جگەرەکێش و ئەو کەسەی دوکەڵی جگەرەی بۆ دەچێ).
- کەش و ھەوای تۆزاوی.
- کارکردن بە ماددەی کیمیایی.
خۆپاراستن:
- کوتان دژی ئەنفلەوەنزا و ھەوکردنی سیەکان (pneumonia).
- دوورکەوتنەوە لە ھەر شتێک کە ھەستیاریت پێی ھەیە.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و کەسانی جگەرەکێش.
- دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی ئەنفلەوەنزای وەرزیان ھەیە.
- چاودێریکردنی تێکڕای ھەناسەدان.
چارەسەرکردن:
رەبۆ نەخۆشیەکی درێژخایەنە و چارەسەری بنەبڕی نییە بەڵام دەکرێ نیشانەکانی بشاردرێنەوە، دوو جۆر لە چارەسەرمان ھەیە بۆ لادانی نیشانەکانی رەبۆ:
- Long-term asthma control medications
- Inhaled corticosteroids:
A. Budesonide (pulmicort…..)
B. Fluticasone ( flonase………)
C. Flunisolide (nasarel………)
- Leukotriene modifiers:
A. Montelukast (singulair,……)
B. Zanfirlukast (Accolate,……)
C. Zileuton (Zyflo,…………)
- Long-acting beta agonists
A. Salmeterol (Serevent,………)
B. Formoterol (Oxis,Foradil,….)
ئەم دەرمانانە باشترە بە combination لەگەڵ جۆری یەکەم inhaled corticosteroids بدرێ بە نەخۆش.
- Combination inhalers:
A. Fluticasone+Salmeterol (Advair diskus,….)
B. Budesonide+Formoterol (Symbicort,….)
C. Formoterol+mometasone (Dulera,…..)
ئەم ھەلمژەرانە پێک ھاتوون لە combination ی جۆری یەکەم و سێیەم.
- Theophylline:
A. Theophylline (Theo-24,Elixophyllin,….)
- Quick-relief medications:
- Short-acting beta agonists
A. Albuterol (Ventolin HFA, ProAir HFA,…)
B. Levalbuterol (Xopenex,……)
- Anticholinergics:
A. Tiotropium
B. Ipratropium