بەکتریا زیندەوەری بچووکن کە دەتوانرێت لە زۆر شوێن لە ژینگەدا ببینرێن لەوانەش خاک و خۆڵ، ئاو و هەروەها لەناو لەشی مرۆڤ. نزیکەی ٥٠ ملیۆن بەکتریا هەیە لە هەر گرامێکی خۆڵی سەر ڕووی زەویدا.
مرۆڤ ناتوانێت بەبێ بەکتریا ژیان بەڕێبکات،چونکە بەکتریاکان:
– یارمەتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو خۆراکانە دەدەن کە دەیانخۆین
– پارێزگاری پەیدادەکەن لەدژی نەخۆشییەکان
پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ بەکتریا پەیوەندییەکی ئاڵۆزە، هەندێک بەکتریا سوود بە مرۆڤ دەگەیەنن و بە پێچەوانەشەوە هەندێکیان زیانبەخشن.
بەشێک لە بەکتریاکان دەتوانن زیان بە تەندروستیمان بگەیەنن و ببنە هۆکاری نەخۆشی، تەنانەت لەهەندێک حاڵەتدا دەبنە هۆی مردن. ئەو بەکتریا زیانبەخشانە لەڕێگەی (خەڵک، ئاژەڵ، خۆراک و ئاو) ەوە دەتوانن بچنە ناو لەشی ئێمە، لەهەندێک حاڵەتی تریشدا، ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی کە لەناو لەشمان هەن دەتوانن بنە بەکتریای زیانبەخش و ببنە هۆی نەخۆشی.