كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

پڕۆبایۆتیکەکان چین؟

‎پڕۆبایۆتیکەکان بریتین لە کۆمەڵە بەکتریایەکی زیندوو و ترشێندراو کە سوود بەخشە بۆ لەشی مرۆڤ، بەتایبەتی بۆ سیستەمی هەرس. ئێمە بەگشتی وا تێگەیشتووین کە ئەم بەکتریایان تووشی نەخۆشیەکانمان دەکەن بەڵام لەشی ئێمە پڕە لە بەکتریا هەردوو جۆری باش و خراپ ، پڕۆبایۆتیکەکان ناسراون بە بەکتریا باش یان سوود بەخش، چوونکە ئەو بەکترایایانە تەندروستی هەناو دەپارێزن.
‎ تۆ دەتوانی بڕۆبایۆتیکەکان بدۆزیەوە لە دەرمانە مقەویەکان یان لە هەندێک خۆراک بەتایبەتی ماستاو باشترین بڕۆبایۆتیکە. دکتۆرەکان پڕۆبایۆتیکەکان پێشنیار دەکەن بۆ یارمەتی دانی سیستەمی هەرسی مرۆڤ.

Laren Hussein

Laren Hussein

Erbil Regional Projects Officer

سۆشیاڵ میدیای KPSA