کۆڕۆناڤایرۆس؛ جۆرە ڤایرۆسێکە دەبێتەهۆی هەوکردنی رێڕەوی هەناسەدان.
کۆڕۆناڤایڕۆس زۆر جۆری هەیە، هەندێکیان دەبنەهۆی پەتای وەرزی، هەندێکی دیکەشیان بە سەختی دەبنەهۆی هەوکردنی رێڕەوی هەناسەدان و سییەکان.
لەکۆتایی ساڵی ۲۰۱۹ جۆرێکی نوێی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا کە لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ گوازرایەوە، لە شاری ووهانی چین بڵاوبووەوە و تاوەکو ئێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە.
لە سەرەتای مانگی یەکی ۲۰۲۰ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ڤایڕۆسە نوێیەکەی ناونا (2019-nCoV).
لە بەرواری ۱۲ی ۲ی ۲۰۲۰ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناوی ڤایڕۆسەکەی گۆڕی بۆ (COVID-19).
ڤایڕۆسی کۆڕۆنا، سەرەتا لەساڵی ۱۹٦۰ ناسێندرا، بەڵام لەوکاتدا زانایان بەگومانبوون لەوەی ڤایڕۆسەکە لەکوێ هاتووە.
کۆڕۆناڤایڕۆس دەتوانێت مرۆڤ و ئاژەڵان پێکەوە تووشبکات، چۆنییەتی بڵاوبوونەوەشی بەهەمان شێوە و رێگای ڤایڕۆسی هەڵامەتە.
کۆڕۆناڤایڕۆس بەگشتی لە رێگەی کۆکە، پژمین و بەرکەوتن بەکەسی تووشبوو بڵاودەبێتەوە، هەروەها ڤایڕۆسەکە بە دەستلێدان لە دەسکی دەرگا و ئەو کەلوپەلانەی لەلایەن کەسی تووشبوو بەکارهێنراون، بڵاودەبێتەوە.
نیشانەکانی نەخۆشی کۆڤید-۱۹ بریتیین لە؛
ئاوهاتنی لووت
کۆکەی توند
هەوکردنی قوڕگ
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
هەناسەتووندی
ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بەسەختی دەبێتەهۆی هەوکردنی بەشی خوارەی رێڕەوی هەناسەدان و سییەکان لە بەتەمەنەکان، نەخۆشیی سستیی دڵ و ئەو نەخۆشانەی بەرگریی لەشیان کەمبووەتەوە.
ڤایڕۆسی کۆڕۆنا لە گورچیلەکانیش دەدات، ئەگەر بەزوویی چارەسەرنەکرێت، دەبێتەهۆی سستیی گورچیلەکان.
منداڵان کەمتر بەهۆی کۆڕۆنای نوێ تووشی نەخۆشیی دەبن
هەتا ئێستا هیچ دەرمانێک و پێکووتەیەک نییە بۆ رێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا.
هەندێک دەرمان پێشنیارکراون
ڤایڕۆسە نوێیەکەی کۆڕۆنا (کۆڤید – ۱۹) سیی وڵاتی گرتووەتەوە لە ئەمریکا، ئەوروپا، ئەفریقا، ئاسیای رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ئیماڕات ۹ تووشبوو، ئێران ٥ تووشبوو، میسڕ یەک تووشبوو، لوبنان یەک توشبوو.
لە ئێران دوو کەس بەهۆی کۆڕۆنای نوێ مردن و نەخۆشەکەی میسڕیش چاکبووەوە.
تا ئێستا رێژەی چاکبوونەوە بە ڤایڕۆسەکە زۆر زیاترە لە رێژەی مردن، رێژەی مردن ٢.٩ ٪ و رێژەی چاکبوونەوە ٢٤.٢٪ یە
بەپێی قسەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کوردستان و عێڕاق رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، بەشێک لە پزیشکان هۆشداریدەدەن و بەشێکی دیکەش دەڵێن مەترسیی نییە.
رێنماییەکانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوە و تووشبوون؛
۱. زوو زوو دەستەکانت بە ئاو و سابوون بەباشی بشۆ
۲. رۆژانە چەند جارێک جێڵی پاککردنەوەی دەست بەکاربهێنە
۳. دووربکەوە لە هەر کەسێک کە کۆکە و پژمین یان نیشانەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتی هەبێت
٤. دەستنەبردن بۆ دەم و چاو و لووت
٥. لەکاتی چوونە دەرەوە بۆ شوێنە گشتییەکان، ماسکی رووخسار بەکاربهێنە
٦. کەلوپەلی بەردەستی رۆژانەت بەردەوام بەباشی پاکبکەوە
٧. لەکاتی کۆکە و پژمین، بە کلینیکس یان دەستەکانت، دەم و لووتت دابپۆشە
٨. لە بەرکەوتنی بێپارێزبەندی لەگەڵ ئاژەڵی کێوی یان ئاژەڵ و پەلەوەری ماڵی، دووربکەوە
٩. گۆشت و هێلکە بەباشی بکوڵێنە
#KPSA
#KPSA_CoronavirusCampaign
#KPSA_Coronavirus
#KPSA_PublicHealth