كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

شیزۆفرینیا

بریتییە لە تێکچوونی بیر و ھۆش،کە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەو ڕەفتارو ھەستی کەسی

تووشبوو، وای لێدەکات تێگەیشتنی ھەڵەی بۆ دەوروبەر ھەبێت و ڕەفتار و کاردانەوەی نەگونجاو بێت

ھەروەھا لە ژیانی ڕاستیدا داببڕێت.

ھۆکاری تووشبوون بە شیزۆفرینیا بە تەواوی ڕوون نییە، بەاڵم ھۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی ڕۆڵی سەرەکیان ھەیە بۆ تووشبوون بە شیزۆفرینیا.

یەکێکە لە گرینگترین نەخۆشییە دەروونیەکان چونکە دەکرێت مرۆڤ لە ھەر تەمەنێک دابێت تووشی ببێت

بەلام ئەگەری تووشبوون زۆر زیاترە لە سەرەتای تەمەنی ھەرزەکاری تاوەکو تەمەنی ٣٠ ساڵی. زۆربەی جار نەخۆشییەکی درێژخایەنە.

نزیکەی ٠٥٪ کەسانی تووشبوو بە شیزۆفرینیا ھەوڵی خۆکوشتن دەدەن، بەلام لە 10٪ یان لە ھەوڵەکەیان سەرکەوتوودەبن.

نیشانەکان

نیشانە ئەرێنییەکان : ئەو نیشانەن کە لە کەس ێکی ی اسایی دا بوونی نییە وەک : ) خەیاڵێک کە بوونی نییە لە ڕاستیدا ، بی نینی ھ ەندێک

وێنە و بیستنی ھەندێک دەنگ کە بوو نیان نییە ، تێکچوونی ب یرکرد نەوە و شێوازی قسەکردن ، ڕەفتاری نای اسایی وەک جووڵەی دووبارە یان کەمبوونەوەی جووڵە

نیشانە نەرێنییەکان :ئەو نیشانەن کە لە کەس ێکی ی اسایی دا پێویستە ھەبێت وەک : ( دوورکەوتنەوە لە پەیوەن دییە کۆمەڵایەتییەکان ،

نەمانی دەربڕینی خۆشی ، بێ توانایی لە ی ەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە ھەروەھا کەمبوونەوەی بیرەوەری و توانای فێربوون 

– بەشێوەیەکی سەرەکی زیادبوونی ڕ ێژەی دەمارە گوێزەرەوەکان بەتایبە تی ( دۆپامین و گلوتامەیت ) بەرپرسن لە نیشانەکانی شیزۆفرینیا

چارەسەرکردن

دوای دەست نیشانکردنی لە الیەن پزیشکی دەروونی شیزۆفرینیا بە ھۆی دەرمانەکانی دژەسایکۆس

چارەسەردەکرێت کە ئەوانیش دابەش دەبن بەسەر  دوو گروپی دەرمان.

بە گوێرەی نیشانەکان و تەمەنی نەخۆشەکە ، جۆر و بڕو ماوەی بەکارھێنانی لە الیەن پزیشکی پسپۆر دیاریدەکرێت

ڕۆڵی دەرمانساز لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شیزۆفرینیا:

ھاندانی نەخۆش و پاڵپشتی کردنی ب ۆ بەردەوام بوون لەسەر وەرگرتنی دەرمانەکان بە شێوەیەکی ڕێك و پێك.

ئامۆژگاری کردنی نەخۆش و ئاگادارکردنەوەی لە زیانە لاوەکییەکانی دەرمانەکان ، وە لە کاتی ھەست

کردن بە ھەر نیشانەیەك پێویستە سەردانی پزیشکەکەی بکات بۆ گۆڕینیان.

 ئامۆژگاری کردنی نەخۆش ب ۆ وازنەھێنانی لە دەرمانەکان بە شێوەیەکی لەناکا و بە مەبەستی ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی نەخۆشیەکە، بەڵک و کەمکردنەوەی بە شێوەیەکی ڕێك لە ژێر چاودێری پزیشک پسپۆڕ.

د. ألاء عبدالله

پزیشکی دەرمانساز

سۆشیاڵ میدیای KPSA