كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

(پەتای وەرزی (ئینفلوێنزا

پەتای وەرزی چیە ؟

پەتای وەرزی هەندێک جار پێی دەوترێ (ئینفلوێنزا)  پەتایەکی درمی ساڵانەیە ،  لە وەرزی سەرماو زستان بەهۆی ڤایرۆسێکه وە کەناوی ئینفلوێنزایە  بڵاو ئەبێتەوە

 ئەم پەتایە دەناسرێتەوە بە نیشانەکانی (تا ،کۆکە ،خوران یان ئازاری قوڕگ ، پەسیوی ئاو بەلووتدا هاتن ، ئازاری سەر ، ماندوویی)

ئایا پێویستە نەخۆش لەکاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی ڕاستەوخۆ پەنا بباتە بەر بەکارهێنانی دەرمان ؟ لە چ کاتێک پێویستە دەرمان بەکار بهێنرێت ؟

زۆربەی ئەوانە کە تووشی ئەم پەتایە دەبن نیشانەکانیان بە شێوەیەکی سوک تێدا دەردەکەوێ ، هەربۆیە پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆس نابێ تەنها ئەو دەرمانانە کە نیشانە بێزارکەرەکانی پەتای وەرزی لادەبەن وەک گیرانی لووت و تای بەرز و ئازاری قوڕگ  بەکارئەهێننن تاوەکوو بەسەر پەتاکەدا زاڵ دەبن  .

بەڵام ئەگەر نیشانەکانی پەتایەکە توند بوون یاخود کەسانی نەخۆش بەتەمەن بوون و ئەگەری تووشبوونیان  زۆربوو بە ئاڵۆزیەکانی پەتای وەرزی  ئەوکات دەرمانی دژ بە ڤایرۆس بەکار ئەهێنرێ .

دەرمانە دژەڤایرۆسەکان ئەگەر لە سەرەتاکانی پەتاکەوە بەکاربهێندرێن ماوەی نەخۆشیەکە کورت دەکەنەوە و نیشانەکانی نەخۆشیەکەش کەم دەکەنەوە ، ڕێ لە ئاڵۆزیە مەترسیدارەکانی پەتای وەرزی دەگرن وەک هەڵاوسانی سییەکان

ڕۆڵ و ئامۆژگاریەکانی دەرمانساز دەبێت چی بێ لە کاتی تووشبوونی نەخۆش بە پەتای وەرزی؟

پێویستە کەسی نەخۆش پشوو بدا لە کارەکەی چەند ڕۆژێک لە ماڵ بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ڕێ لە بڵاو بوونەی زێدەتری پەتاکە بگیرێ ، مانەوە لە ماڵ و پشودان و خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و خۆشاوی میوە تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانێت یارمەتی پتر چالاک بوونی سیستەمی بەرگری کەسی نەخۆش بدات ئەمانەش بێگومان لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشک یان دەرمانسازەکەی بۆی دیاریکردوون.

دەکرێت هەموو ساڵێک کوتراوی (ڤاکسینی )تایبەتی ئەو ساڵە دژ بە ڤایرۆسەکە بەکار بهێنرێت بۆ خۆ پاراستن لە توشبوون بە پەتاکە.  

پزیشکی دەرمانساز

د.سۆران عەزیز 

سۆشیاڵ میدیای KPSA