لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن پرۆفیسۆر (yaakov nahmias)
له زانكۆی (hebrew)، له ولاتی ئیسرائیل دۆزیتیه‌وه كه ده‌رمانێكی كۆلیسترۆل fenofibrate ده‌توانێ توند‌ی كۆرۆنا(كۆڤید,١٩) بۆ پله‌یه‌ك دابه‌زێنێت كه وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی ئاسای سالانه‌ی لێبێت.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له هه‌ندێ پشكنینی تاقیگه‌یی له‌سه‌ر سیه‌كانی مرۆڤێكی توشبوو هاتوه به
SARS-COVID-2 ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه ده‌بێته هۆی covid-19
به پێی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێته هۆی كۆبونه‌وی چه‌وری له سیه‌كان.
ئه‌م زانایه هاوبه‌شی كرد له‌گه‌ل لێكۆله‌ری
Mount sinai medical center (Dr.benjamin tenOver) بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وردبینی باشتر له‌سه‌ر میكانیزمی هێرشكردنی ڤایرۆسه‌كه cov-2 بۆ ناو له‌شی مرۆڤ.
ئه‌م دوو زانایه ده‌ریانخست یان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد كه ڤایرۆسه‌كه پاش چونه ناو له‌شی مرۆڤ میتابۆلیزمی چه‌وری (lipid-metabolism)
ده‌گۆرێت, باوه‌ریان وایه كه نه‌هێشتنی رودانی ئه‌و پرۆسه‌یه(گۆرانه) ده‌توانێت ئه‌و كێشه سه‌ره‌تاییانه قه‌ده‌غه بكات كه توند‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆر زیاد ده‌كه‌ن
بۆیه كه ئه‌م ڤایرۆسه SARS-CoV-2 رێگری له له‌شی مرۆڤ ده‌كات بۆ تێكشكاندنی چه‌وری, ده‌رمانی Fenofibrat له رێگای پێكه‌وه‌به‌ستانی به‌و به‌شه‌ی DNA كه بلۆك كرایه له لایه‌ن ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌لده‌ستێ به دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه. وه هه‌روه‌ها چه‌ند جار Nahmias وتویه‌تی: ئه‌و شته‌ی سه‌رنجراده‌كێشی له‌و لێكۆلینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه Fenofibrate هه‌لده‌ستێ به چالاككردنی چه‌ندین وه‌رگر لهDNA كه وا له خانه‌كان ده‌كات ئه‌و چه‌وریه بسوتێنن پاشه وه‌ی وه‌رگره‌كانی خانه له لایه‌ن ڤایرۆسه‌كه‌وه بلۆك كرابون. واته ڤایرۆسه‌كه وا له خانه‌كانی سیه‌كان له ده‌كات كه چه‌وری دروست بكه‌ن و كۆیبكه‌نه‌وه, به‌لام fenofibrate دوباره رێگا به خانه‌كان ده‌دات بۆ سوتاندنی چه‌وری زیاده.
میكانیزمی ئه‌م ده‌رمانه دوهێندبونی ڤایرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌تا له‌وانه‌یه وایلێبكات له‌ناو بچێت
وه هه‌روه‌هه وتی:
كه له‌شی مرۆڤ ده‌توانی به ئاسانی روبه‌روی ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه, هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویستمانه ئه‌وه‌یه‌روبه‌ریی نیشانه‌كان ببینه‌وه, پێویستمانه كه كاتی پێویست به له‌ش بده‌ین بۆ له ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی راواستانی هه‌ناسه‌دان(مردن). وه كاتێك ئه‌وه رویدا ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌و مه‌ترسیه‌ی ئیستای چیتر نامینێت و وه‌كی ئه‌نفلاوه‌نزه‌یه‌كی ئاسایی لێدێت له ئێستادا له‌سه‌ر ئاژه‌لان تاقیده‌كه‌نه‌وه له ئه‌مریكا و ئیسرائیل و زۆر به خێرایی