كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

بەڵەک بوونی پێست

بەڵەک بوون نەخۆشییەکی پێستیە، بریتییە لە دەرکەوتنی پەڵەی سپی لە بەشە جیاوازەکانی لەش. لەوانەیە ڕەنگی قژ بگۆڕێت بۆ سپی، لە هەندێک کەس ڕەنگی ناو دەم لەدەست دەدەن و ڕەنگەکەی دەگۆڕێت هەتا کاریگەری هەیە لەسەر چاوەکان. کاتێك خانەکانی بەرهەمهێنانی بۆیە تێکدەچن پەڵە سپییەکان لەسەر پێست دروست دەبن.
بەڵەک بوون مەترسیدار نییە و کەسێک ناتوانێت ئەو نەخۆشییە بگرێت لە کەسێکی تر. بەڵەک بوون دەتوانێت لە هەر تەمەنێک بێت دەربکەوێت بەڵام تۆێژینەوەکان پێشنیاریان کردووە کە زیاتر لە دەوروبەری تەمەنی 20 ساڵی دەست پێ دەکات.

هۆکاری بەڵەکی پێست

هۆکارە سەرەکییەکانی بەڵەکی پێست ناڕوونە. بەڵام هەندێ هۆکار هەن بەشدارن، لەوانە:

  • نەخۆشی بەرگری دژە خۆیی، کە سیستەمی بەرگری لەش زۆر چاڵاك دەبێت و خانەی میلانین تێکدەشکێنێت.
  • بۆماوەیی خێزانی.
  • بەهۆی سترێس و سوتان بەهۆی خۆر، برینی پێست، لەکاتی دەست لێدانی ماددە کیمیاییەکان.
  • هۆکاری دەماری.

جۆرەکانی بەڵەکبوونی پێست


سێ جۆری جیاوازی بەڵەکی پێست هەیە:
١- بەڵەکی بەشەکی: بەزۆری لە تەمەنێکی زوو دەردەکەوێت کاریگەری لەسەر یەك ناوچە یان یەك لای لەشی مرۆڤ دەبێت وەکو یەك لای دەم یان مل.
٢- بەڵەکی نابەشەکی: باوترین جۆری بەڵەکی پێستە لە ئەنجامدا پەڵەی سپی لە هەردوو لای لەشی مرۆڤ دەردەکەوێت. عادەتەن دەست پێ دەکات لە نزیك دەست و دەوری چاو و دەم.
٣- بەڵەکی تێکەڵ: کە سەرەتا بە بەڵەکی بەشەکی دەست پێدەکات و دواتر بەرەو پێش دەچێت بۆ بەڵەکی نا بەشەکی، دەبێتە بەڵەکی تێکەڵکراو.

چارەسەرکردن و دەرمانەکان

هیچ چارەسەرێک نییە بۆ بەڵەکی پێست. بەڵام هەندێك جار پەڵەکان نامێنن لەسەر کەسەکە، بەڵام کاتێک ئەوە ڕوونەدات ئەوا پزیشکەکان دەتوانن بڕیاری چارەسەرکردن بدەن لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕەنگی پێست.
١- چارەسەرکردن لە ماڵەوە:

  • کرێمی دژخۆر: بەکارهێنانی دژ خۆرێکی باش و هەموو ڕۆژێ، لەبەرئەوەی ئەگەر بێت و پێست نەپارێزرێ بە کرێمی دژخۆر ئەوا پەڵەی بەڵەکی دەسوتێت.
  • بەرهەمی جوانکاری: زۆر جۆری جیاوازی کۆنسیلەر دەستدەکەوێت بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی و لەڕێگەی پسپۆری پێستەوە.

٢- چارەسەری پزیشکی:

  • کرێمی کۆرتیکۆستیرۆید
  • Photochemotherapy کە ناسراوە بە (PUVA)
  • نەشتەرگەری
وێنۆچکه‌

زەهرە فتح الله

ئەندامی کۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان

سۆشیاڵ میدیای KPSA