كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

نەخۆشی بێخەوی چییە؟

نەخۆشی بێخەوی (Insomnia) یەکێکە لە ھۆکارەکانی شێوانی خەوتن ،واتە  بە گرانی خەوت لێکەوێ یان ھۆکارە بۆ ئەوەی بەیانیان زۆر زوو بەخەبەر بێێی ، تەنانەت دوای ھەستان لە خەو ھەست بە ماندویەتی بکەیت .

نیشانەکانی چین؟

•بەزەحمەت خەوت لێئەکەوێ لە شەواندا،چەند جارێک بەخەبەر دێیت

•بەدرێژای ڕۆژ ھەست بەماندویەتی ئەکەیت

•خەمۆکی، فشاری دەروونی

•ھیلاک بون

ھۆکارەکانی چین؟

•قەلەقی دەربارەی ئەو ڕوداونەی ڕۆژانە ڕەدەدەن

•ژینگەی خەوتنی نائارام ،سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن ،کۆمپیوتەر ،بەکارھێنانی مۆبایڵ پێش خەوتن

•خواردنی زۆر لە درەنگانی شەودا

•کاریگەری دەرمانەکانی ( دژە خەمۆکی ،نەخۆشیەکانی دڵ، رەبۆ،زەخت)

•نەخۆشیەکانی شێرپەنجە،ڕەبۆ،دڵ،شەکرە

•کافاین،ئەلکھول.

زیاتر مەترسی لەسەر کێ ھەیە؟

•ئافرەتان بەھۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ھۆڕمۆنەکانیان ڕودەدات لەکاتی سوڕی مانگانە وە  لەکاتی تەمەنی نائومێدی

•لەدوای تەمەنی ٦٠ساڵی  بەھۆی ئەو گۆڕانکارینەی لە تەندروستیدا ڕودەدات

•ئەو کەسانەی کێشەی دەرونیان ھەیە.

•ئەوکەسانەی زۆر قەلەقن.

ڕێگاکانی چارەسەر کردنی چین؟

•بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشکی پسپۆڕ بۆت دەستنیشان ئەکات

•بەکار نەھێنانی ئەو ئامێرانەی شاشەیان ھەیە ڕاستەوخۆ پێش خەوتن.وەک مۆبایڵ و کۆمپیوتەر ….ھتد.

•دڵنیا بەرەوە لەوەی شوینی خەوتنت لەڕوی گەرماو سەرماوە گونجاوە بۆ خەوتن.

•خۆت بە شتێکەوە سەرقاڵ بکە کە یارمەتیت بیات باشتر بخەویت وەک گوێگرتن لە مۆسیقایەکی ئارام یان خوێندنەوە.

سۆشیاڵ میدیای KPSA