كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

رۆژی جیهانی رێگری لەخۆکوشتن

ساڵانە لە ڕۆژی ١٠ ی مانگی سیپتێمبەردا، رێکخراو و دەزگا جیھانیەکان لە ھەموو جیھاندا پێکەوە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ھۆشیاری دەدەن بۆ ڕێگریکردن لە خۆکوشتن و دروستکردنی جیھانێک کە خەڵکێکی کەمتر بمرن بە خۆکوشتن.

خۆکوشتن یەکێکە لە 20 سەرەکیترین ھۆکارەکانی مردن لە ھەموو جیھاندا کە ھەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە، وە بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ساڵانە نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ خەڵک خۆیان دەکوژن، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ھەر ٤٠ چرکە جارێک یەکێک ھەیە کە خۆی دەکوژێت.ساڵانە لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەکان ھەوڵی ئەوە دەدەن کە خەڵکی زیاتر ھۆشیار بکەن دەربارەی نەخۆشیە دەروونیەکان و ئەو کارانەی کە دەبێتە ھۆی خۆکوژی، وە بابەتی ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی “بە یەکەوە کاردەکەین بۆ ڕێگریکردن لە خۆکوژی”.

ئەگەر ھەرکەسێک ئێستا ئەمە داخوێنێتەوە و بیری خۆکوژی ھەیە یاخود ناڕەحەتە لە ژیانیدا، تکایە ئەوە بزانە کە تۆ تەنھانیت وە کەسانێکێ زۆر ھەن کە بە ھەمان ڕێگەی تۆدا ڕۆشتوون، تکایە ھەوڵ بە قسە لەگەڵ یەکێکا بکەی یاخوود پەیوەندی بکە با یکێک لە ھێڵە گەرمەکانی ڕێگریکردن لە خۆکوژی. ھەمیشە ئەوە بزانە کە ژیان زۆر زیاتری ھەیە کە پێتببەخشێت، وە خۆکوشتن چارەسەر نیە بۆ ھیچشتێک.

سۆشیاڵ میدیای KPSA