كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

نۆرە دڵەی بێدەنگ چییە؟

نۆرەدڵە/ جەڵدەی دڵ بریتییە لە برینداربوون یان مردنی بەشێک لەماسولکەکانی دڵ بەهۆی نەگەیشتنێکی کاتی لە بڕی پێویستی ئۆکسجین. توێژینەوەی نوێ دەریخستووە کە نزیکەی نیوەی نۆرەدڵە لە جۆری بێدەنگن وبەوە جیادەکرێتەوە کە کەم یان هیچ لە نیشانە باوەکانی نۆرە دڵەی ئاسایی تیابەدیناکرێت، بێدەنگی و بێ نیشانەیی ئەم حاڵەتەش وایکردووە نەخۆشبێئاگابێت لەو مەترسییە گەورەیەی کە تێیدایە.

نیشانەکان: لە ڕێگەی هەندێک نیشانەی نا باوی پەیوەست بە نۆرە دڵەوەدەناسرێتەوە وەك: 

١-ناڕەحەتی لە شێوەی گوشین لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ مل، شەویلگە، پشت یانقۆڵ.

٢- سڕبوونی یەکێك یان هەردوو قۆڵ

٣-دڵ تیکەڵ ھاتن و دڵەکزێ و گێژبوون

٤-تالێهاتن و شەکەتی وئاڕەقەی سارد کە لەرزو سەرمای لەگەڵدايە

چارەسەر: زۆرینەی نەخۆشەکان کاتێک بەم حاڵەتەیان دەزانن کە چەند هەفتەو مانگێک بەسەر ڕووداوەکە تێپەڕیبێت، لەم کاتەدا چارەسەر پەیوەست دەبێتبە بەکارهێنانی دەرمان کە ڕێگریدەکەن لە خوێن مەیین و گواستنەوەی خوێن بۆدڵ باشتردەکەن. هەروەها هەندێک گۆڕانکاری لە ژیانی ڕۆژانە کە بریتیین لە:

١-دەرمان وەك: ئەسپرین، نایترۆگلیسرین، ستاتین، بێتا بلۆكەرس

٢-خواردنی سەوزە و میوە و کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی چەوریخوین بەرزدەکەنەوە.

٣-وەرزشكردنی ڕۆژانە

جیاوازی ڕەگەز:  توێژینەوەیەك دەریخستووە کە نۆرەدڵەی بێدەنگ لە ڕەگەزیمێدا زیاتر ڕوودەدات وەک لە ڕەگەزی نێر، هۆکاری ئەمەش جیاوازیدەرکەوتنی نیشانەکانە لە نێوانیاندا. بەگشتی لە ئافرەتاندا ئازاری سنگ کەباوترین نیشانەی نۆرەدڵەیە، بەشێوەیەکی کەم هەستی پێدەکرێت. بۆیە دەبێتئافرەتان هۆشیارانە تر ورییای خۆیان بن و نیشانەکانیان پشتگوێ نەخەن.

پێداچونەوە: د. پاڤێڵ جەلال

وێنۆچکه‌

Shadiar Jabar

KPSA’s member From Sulaimaniyah Team

سۆشیاڵ میدیای KPSA