گۆیەکی موگناتیسی بچووک، کە پڕکراوە لە چارەسەری لووی شێرپەنجە، بە ئاڕاستەی پێچەوانەی ڕێڕەوی خوێن گوزەردەکات بەرەو خانە شێرپەنجەییەکان.
هەنگاوێکی تر بەرەو گواستنەوەی چارەسەر بە شێوەیەکی ورد بەرەو شانە تووشبوو بە نەخۆشیەکان نراوە. لێکۆڵەرەوان لە پەیمانگای ماکس پلانک بۆ سیستەمی زیرەک لە شتوتگارت ڕۆبۆتێکی بچوکیان گەشەپێداوە کە لە خڕۆکەی سپی دەچێت لە قەبارە و شێوە و جووڵەوە.
گوێزەرەوە بچوکەکە پڕکرا لە دەرمان و نوسێنرا بە خانە تووشبووەکانی شانەیەک بە یارمەتی دژەتەنەکان، ئەم تاقیکردنەوەیە لەناو موولوولەی خوێنی دەستکرد کرا. لە تاقیکردنەوەکانی دواتردا، خانە شێرپەنجەییاکانیان کردە ئامانج و چارەسەریان بۆ خاڵی دیاریکراو گواستەوە.
بۆ گەیشتن بەهەر شانە و ئەندامێک لە لەشی مرۆڤدا، هیچ ڕێگایەکی گواستنەوەی گونجاوتر نییە وەک لە خوێن. خانەکان و گوێزەرەی دەرمانی دەستکرد دەتوانن بە شێوەیەکی زۆر باش شانە تووشبووەکان وەکو لووەکان بکەنە ئامانج ئەگەر بتوانن نەک تەنها بە ئاڕاستەی ڕێڕەوی خوێن بەڵکو بە پێچەوانەوەش.
تیمی دروستکەری ئەم مایکڕۆڕۆبۆتە لە پەیمانگای ماکس پلانک سرووشیان لە خرۆکەی سپی وەرگرتووە، کە بە پاسەوانانی سیستەمی بەرگری ناسراون، تاکە جۆری خانەن کە دەتوانن بە پێچەوانەی ڕێڕەوی خوێن بجوڵێن. کاتێک بەرەو هۆکارێکی نەخۆشی دەجوڵێن، بە درێژایی دیواری ناوەوەی مولوولەی خوێنەکان. ئەو هۆکارەی کە وادەکات بتوانن بەم شێوەیە بجوڵێت چونکە ڕێژەی هاتووچۆ کردنی خوێن لەلای دیوارەکە کەمترە وەک لە ناوەڕاستی مولوولەکە.
مەتین سیتتی، بەڕێوبەری بەشی زیرەکی فیزیکی لە پەیمانگای ماکس پلانک دەربارەی ئامێرەکە گوتی ‘ئامانجی ئێمە دروستکردنی نەوەیەکی گوێزەرەوەیە بە کەمترین زیان، وە گواستنەوەی دەرمانەکان بۆ هەر شوێنێکی جەستە وە بۆ بەشە دەست پێنەگەیشتووەکان’.
