هەڵە باوەکانی دەرمان ئەکرێت لە هەر قۆناغێکی چارەسەرکردنی نەخۆشداڕووبدات بەمەش هۆكارە بۆ سەرنەکەوتنی پڕۆسەی چارەسەرکردن. بەهۆی هەڵەبەکارهێنانی دەرمان لەلایەن نەخۆش یان بوونی هەڵە لە ( ڕەچەتە، ژەمیدەرمان، شێوازی وەرگرتنی دەرمان، ئامادەکردنی دەرمان, کاتی وەرگرتنیدەرمان ) دەگونجێت ڕووبدات و ببێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان گەیاندنبە نەخۆش بەڵام هەندێک جاریش بێ زیانە.
ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن منداڵ زیاتر زیانی پێبگات بەهۆی هەرهەڵەیەک لە دەرمان:
ـ ئەندامەکانی منداڵ گەشەی تەواویان نەکردووە، ئەمەش وادەکات کرداریهەڵمژینی دەرمان و بڵاوبوونەوەی و زیندەچالاکی و کردنە دەرەوەی دەرمانجیاواز بێت.
ـ دیاریکردنی ژەمە دەرمان بەپێی کێش و ڕووبەری ڕووی لەشی منداڵ.
ـ زۆربەی دەرمانەکان بە خەستیەکی گونجاو بەردەست نین بۆ منداڵ
ـ بەکارهێنانی چەند دەرمانێک بۆ ماوەیەکی درێژ و بەردەوام
چەند نموونەیەک لە هەڵە باوەکانی دەرمان لە منداڵدا:
١- هەڵەکردن لە نوسینی ناوی دەرمان، میلیگرام، گرام،ماوەی بەکارهێنان لەڕەچەتە.
٢- هەڵەکردن لە ئامادەکردنی دەرمان وتێکەڵکردنیان.
٣- وەرگرتنی بڕێکی زیاتر یان کەمتر لە بڕی ئاسایی دەرمانەکە.
٤- وەرگرتنی دەرمانەکە زووتر یان درەنگتر لە کاتی ئاسایی.
٥- وەرگرتنی دەرمان بە شێوەیەکی هەڵە وەک لێدانی دەرزی دەمار بە ڕێگایماسولکە.
٦- هەندێك جار بڕی دەرمانەکە بە پێی كێش و تەمەنی منداڵەكە دیاریكراو وگونجاوە بەڵام دایك و باوك لەبەر ترسیان لە بچوكی تەمەنی منداڵەكە كەمتر لەبڕی دیاریكراوی پێدەدەن.
پێداچوونەوەی: د.پاڤێڵ جەلال