جۆرێکە لە نا رێکی لە ئێسکەپەیکەر و ماسولکەکان کە ئاماژەیە بۆ هاوکردن لە ژێی ئانیشک. ئەم دیاردەیە دەکرێ
لەهەر کەسێکا دەرکەوێ کە بەردەوام فشار دەخاتە سەر ماسولکەکانی مەچەک و باسکی.
هۆکارەکانی توشبوون
بەکارهێنانی هێزی لە ڕادەبەدەر بۆ چەماندنەوەی لەپی دەست بەرەو باسک، کەمی سوری خوێن بۆ ژێییەکان کە وا ئەکا پرۆسەی چاکبوونەوەیان خاو بێت،لاوازی ماسولکەی شان و مەچەک، زۆر بەکارهێنانی ماسولکەکانی باسک و مەچەک.
ئەو کەسانەی مەترسییان لەسەرە ئەگەری روودان لە وەرزشکارەکانا زۆرترە، بە تایبەت یاریزانی:
- تێنس
- گۆڵف
- بەرزکردنەوەی قورسایی
- بێیسبۆڵ
هەروەها :
- بەردەوام بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر
- وێنەکێشەکان
- چێشتلێنەرەکان
- وەستای ئاو
- قەساب
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە
- باوترین نیشانە ئازاری باسکە بە ڕووی لەپی دەستا
- ئازار لە کاتی چەمانەوەی مەچەک لە دژی فشارێک، لە کاتی گوشینی تۆپیکی لاستیکی، یان بەرزکردنەوەی قورسایی.
- ئازار لە کاتی کشاندنی ئانیشک.
لێکەوتەکانی چین ؟ ( Complications)
گرنگترین لێکەوت پچڕانی تەواوەتی ژێییەکەیە
بەکارهێنانی دەرزی بۆ ناو جومگەکە بە مەبەستی چارەسەر دەکرێ زیان بە بەستەرەکە بگەیەنێت بێهێز بوونی دەست بە شەوەیەک نەتوانی کار و باری رۆژانە ئەنجام بدەی.
دەستنیشان کردن لە ڕێگەی هیماو نیشانەکانەوە ئەنجام دەدرێت یاخود پشکنینی فیزیای، واتا ئەنجامی پشکنینی تیشک( X-ray) ئاسای دەردەچێ.
چارەسەر
- دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی کە ئەبنە هۆی ئەم نەخۆشییە.
- وەرگرتنی ئەو ئازار شکێنانەی کە پێویستیان بە ڕەچەتە نییە (ex. NASIDs; Ibuprofen, Naproxen)
- ئەنجامدانی ئەو وەرزشانەی کە ئەبنە هۆی بەهێزکردنی ماسولکەکان
- بەکارهێنانی قایشی دەست (brace) بۆ پاڵپشتی
لە هەندێ حاڵەتا لەوانەیە پێویست بە بەکارهێنانی یەکێک لەم چارەسەرانە بێت:
- دەرزی ستیرۆیدی Betamethasone), Methylprednisolone)
- نەشتەرگەری
- دەرزی PRP
ڕێگری کردن
ئەنجام نەدانی هەر جووڵەیەک کە ببێتە هۆی ئازاز لەم ماسولکانەیا، ئەگەر نەتوانرا ئەوە باشتر وایە ماسولکەکانت بەهێز بکەی
پێداچوونەوەی: د.پاڤێڵ جەلال