Colchicine
کۆڵچیسین ماددەیەکی ژەهراوی سروشتییە و لە سەلک و تۆوی ڕووەکی زەعفەرانی پایزەیی بەدەستدەکەوێت. هەر لە مێژەوە بەکاردێت بۆچارەسەرکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشی ئازاری جومگە/دەردە شا و وەکدەرمانێکی دژەهەوکردن بەکارهێنراوە، بەڵام ڕەزامەندی فەرمی بۆ ئەم دەرمانەلەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانەوە تاکو ساڵی ٢٠٠٩ نەدرابوو. ئەمە وایکرد کە کۆڵچیسین بە دەرمانێکی نوێ دابنرێت، و بە بەردەوامی توێژینەوەی
لەسەر ئەنجام بدرێت بۆ دۆزینەوەی سوود و بەکارهێنانی نوێی.
ڕەوتی کاکردن:
- ڕێگریکردن لە دەزووە دابەشبوونی خانە لە ڕێگەی پێکەوەبەستنی کۆڵچیسیینبە پڕۆتینی سەرەکی پێکهێنەری مایکڕۆتیوبیوڵسەکانەوە، .کە ڕۆڵی سەرەکییانهەیە لە دابەشبوونی خانە
- دژەهەوکردن بە کەمکردنەوەی جوڵە و توانای نووساندنی ئەو خڕۆکە سپییانەیخوێن کە ناوکی فرەشێوەییان هەیە، لە ڕێگەی بوون بە بەربەست بۆپڕۆتینەکانی سلێکتین. ئەمەش دەبێتە هۆی لە کارخستنی ئەم لیمفەخانانەوکەمکردنەوەی دەردانی پڕۆکۆلاجین.
- کەمکردنەوەی بەرگری لەش بە ڕێگریکردن لە دەردانی هیستامین وئیمیونۆگڵۆبیولینەکان و لە کارخستنی بەرهەمهێنانی ئینتەرلۆکینی-١
- کاریگەری تری کۆڵچیسیین بریتییە لە نزمبوونەوەی هەناسەدان، گرژبوونیبۆرییەکانی خوێن و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە ڕێگەی وریاکردنەوەیدەمارە بۆری خوێن بزوێنەكان لە دەماخدا.
بەکارهێنانەکانی کۆڵچیسیین:
- نەخۆشی جومگە ئێشە/دەردە شا: کۆڵچیسیین هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەیژمارەی ئەو خڕۆکە سپییانەی خوێن کە دەڕۆن بەرەو ناوچەی هەوکردوو، بەمەش سووڕی هەوکردن دەشکێنێت و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار وئاوسان.
- نەخۆشییەکانی پەيوەند بە دڵ و بۆری خوێنەوە لە چەند توێژینەوەیەکی نوێدابە بەڵگەوە سەلمێنراوە کە کۆڵچیسیین کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەیڕێژەی ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراوی پەیوەست بە دڵ و بۆرییەکانی خوێنەوە لەونەخۆشانەی پێشتر تووشی جەڵدەی دڵ بوون، ئەمەش دەرگایەکی نوێدەکاتەوە بۆ چارەسەکردن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ.
پێداچوونەوە: د.پاڤێڵ جەلال