پێكوتەكان:
پێشبڕكێیەكی جیهانی لە ئارادایە بۆ گەشەپێدان و دروست كردنی پێكوتەیەك تا ڕووبەڕووی ڤایرۆسە نوێیەکەی كۆڕۆنا ببێتەوە، لە كاتێكدا كە گەشەپێدانی پێكوتە چەند ساڵێك دەخایەنێت، بەڵام لێكۆڵەرەكان لە هیچەوە دەست پێ ناكەن بەڵكو لێكۆڵینەوەكانی ڕابردوو كە لەسەر پێكوتەی (SARS & MERS) كرابووهەندێك ڕێگای باشیان دیاری كردووە. لە ئێستادا زیاتر لە 150 پێكوتە لە گەشەپێدان دان لەلایەن كۆمپانیاكانی دەرمان و پەیمانگا ئەكادیمییەكان …هتد. زیاتر لە 70 ی ئەم پێكوتانە چاودێری دەكرێن لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی .(WHO) هەندێك لەو پێكوتانەی كە لە تاقیكردنەوەدان ئەمانەن:
Moderna -1
- ناوی پێكوتە: mRNA-1273
- گەشەسەندن: قۆناغەكانی تاقیکردنەوەی كۆتایی.
پێكوتەكەی مۆدێرنا بۆماوە ماددەی mRNA تێدایە، كە لە تاقیگە دروست كراوە. ئەو mRNAیە لە كۆڤید- 19هەیە، كە وا لە خانەكانی لەشی مرۆڤ دەكات پڕۆتین دروست بكەن دژی ڤایرۆسەكە، ئەمەش وا دەكات بەرگری لەشمان وەڵامدانەوەی هەبێت.
Johnson & Johnson-2
- ناوی پێكوتە: ئەدینۆڤایرۆسی گۆڕاو (modified adenovirus)
- گەشەسەندن: قۆناغی پێش تاقیكردنەوەی کلینیکی.
دەستیان بە دروست كردنی ئەو پێكوتەیە كرد لە مانگی كانوونی دووەم، كۆمپانیاكە تەكنیكێك بەكاردەهێنێت كە بریتیە لە تێكەڵ كردنی بۆماوە ماددەی كۆڕۆنا و ئەدینۆڤایرۆسی گۆڕاو .
Inovio Pharmaceutical -3
- ناوی پێكوتە: INO-4800
- گەشەسەندن: قۆناغی تاقیكردنەوەی یەكەم.
ئینۆڤیۆ دەستی كرد بە تاقیكردنەوەی سەرەتایی بۆ پێكوتەكەی لە 6 ی نیسان، كە بووە دووەم پێكوتەی گونجاو كە لەسەر مرۆڤ تاقی بكرێتەوە لەدوای پێكوتەكەی مۆدێرنا .ئینۆڤیۆ پێكوتەكەی دروست كرد بە تێكەڵ كردنی بۆماوە ماددەی ڤایرۆسەكە لەگەڵ ناوكە ترشی DNA دەستكرد، لێكۆڵەران هیواخوازن ئەمە وا لە سیستەمی بەرگری بكات كە دژەتەن دژی ڤایرۆسەكە دروست بكات.
-4زانكۆی ئۆكسفۆڕد
- ناوی پێكوتە ChAdOx1 nCoV-19
ئەم پێكوتەیە لەلایەن لێكۆڵەرەكانی زانكۆی ئۆكسفۆڕد خرایە بەر تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ لە 23 ی نیسان. وەكو تیمی J&J لێكۆڵەرەكان بۆماوە ماددەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەخەنە ناو ڤایرۆسێكی تر كە پێشتر گۆڕاوە.
Pfizer & BioNTech -5
- ناوی پێكوتەBNT162
- گەشەسەندن: قۆناغی تاقیكردنەوەی کلینیکی.
دەستیان بەتاقیكردنەوەی ئەم پێكوتەیە كرد لە 5 ی مایس، ئەم پێكوتەیە تەكنۆڵۆجی mRNA بەكاردەهێنێت وەكو مۆدێرنا .
Novavax -6
- ناوی پێكوتە: NVX-CoV2373
- گەشەسەندن: قۆناغی پێش بەكارهێنان.
نۆڤاڤاكس لە 8 ی نیسان ڕایگەیاند كە كاندیدێكی پێكوتەی كۆڤید-19دۆزیوەتەوە، لە مانگی مایس دەست بە تاقیكردنەوەی كرا لەسەر مرۆڤ و ئەنجامەكەش لە تەمموز دەردەچێت. پێكوتەكە هەوڵ دەدات پڕۆتینی سپایك شی بكاتەوە كە لە بەرگی دەرەوەی ڤایرۆسەکە هەیە كە بەكاری دەهێنێت بۆ چوونە ژوورەوەی بۆ ناو خانەی ئامانج.
چارەسەرە دەرمانییەکان:
ژمارەیەكی زۆری چارەسەر لە گەشەسەندن دان كە نابنە هۆی ڕێگری كردنمان لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 بەڵكو دەتوانن یارمەتیدەر بن لە كەم كردنەوەی سەختی نیشانەكان و ماوەی نەخۆشییەكە:
Gilead Sciences -1
- ناوی دەرمان: Remdesivir
- قۆناغی گەشەسەندن: تاقیكردنەوەكانی كۆتایی.
فدراسیۆنی خۆراك و دەرمان (FDA) لە 1 ی مایس گەرەنتی بەكارهێنانیRemdesivir ی دا لە باری لەناکاو بۆ چارەسەری کۆڤید-.19 ئەو نەخۆشانەی كە Remdesivir یان وەرگرتبوو زووتر و خێراتر چاك دەبوونەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی كە بەكاریان نەهێنابوو.
New York State and others -2
- ناوی دەرمان: Hydroxychloroquine
ئەم دەرمانە چەند دەیەیەكە بۆ چارەسەری مەلاریا بەكاردێت. بەڵام كاریگەرییە لاوەكییەكانی زۆربوو بۆ توشبووانی كۆڤید-19 (وەكو جەڵدەی دڵ) لەبەرئەوە لە تاقیكردنەوەكان دەرنەچوو و ڕەتكرایەوە.
Zhejiang Hisun Pharmaceutical –3
- ناوی دەرمان: Favipiravir
- گەشەسەندن: لە قۆناغی تاقیكردنەوەی ناوەنددایە.
Favipiravirدەرمانی دژە ئەنفلەوەنزایە. لێكۆڵەرەكان لە چین دەرمانەكە تاقی دەكەنەوە تا بزانن كاریگەرە لە شەڕكردن لەگەڵ كۆڤید-.19
Regeneron & Sanofi -4
- ناوی دەرمان: Kevzara
دەست كرا بە تاقیكردنەوە لەسەر Kevzara لە مارس، كە دەرمانی ڕۆماتیزمە. بەڵام دواتر تاقیکردنەوەکان وەستێنران بەهۆی نەبوونی کاریگەری دەرمانەکە بۆ نەخۆشیە ڤایرۆسیەکە، بەتایبەت لەو کەسانەی کە پێویستیان بە هەناسادانی دەستکرد هەیە.
Eli Lilly -5
- ناوی دەرمان: Baricitinib
- گەشەسەندن: قۆناغی تاقیكردنەوەی کلینیکی.
ئەمەش دەرمانی ڕۆماتیزمە، بە تیۆری وا پێشبینیكراوە كە كاریگەرییە دژە هەوكردنەكانی Baricitinib وەڵامدانەوەی جەستە بۆ ڤایرۆسەكە كەم بكەنەوە.کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
Dexamethasone -6
دەرمانێکی ستیرۆیدە بۆ هەستیاری و هەوکردن بەکاردێت. لە 16ی حوزەیران ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بەفەرمی پێشوازی کرد لە ئەنجامە سەرەتاییەکانی کاریگەری دێکسامیتازۆن بۆ ئەو کەسانەی کە بەسەختی توشی کۆڤید-19 دەبن و بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هەناسەدانی دەستکرد هەیە.