كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

هەوکردنی گوێ

هەوکردنی گوێ ڕوودەدات بەهۆی بە جێمانی ئاوی پیسبوو لە گوێ لەدوای مەلەکردن. ئەم هەوکردنە ناسراوە بە گوێی مەلەوان (swimmer’s ear) (otitis externa) یاخود هەوکردنی گوێی دەرەوە ئەم هەوکردنە وەکو هەوکردنی باوی گوێی ناوەندی مندالان نیە. ئەم هەوکردنە ڕوودەدات لە جۆگەی گوێی دەرەوە کە دەبێتە هۆی ئازار و نائاسودەیی بۆ مەلەوانەکان لە هەموو تەمەنێكدا.


(swimmer’s ear) نیشانەکانی ئەم هەوکردنە بەگشتی دەردەکەوێت لە چەند ڕۆژێکی کەم لە مەلەوانی کردن کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

1- خورانی ناوەوەی گوێ

2- سووربوونەوە و هەڵئاوسانی گوێ

 3- بوونی ئازار کاتێک گوێی توشبوو ڕادەکێشرێت یاخود پەستانی دەخرێتە سەر

4- دەردانی پیسی (کێم) لە گوێی تووشبوو

لەگەڵ ئەوەی ھەموو تەمەنێک ئەگەری تووشبوونی بەم نەخۆشیە ھەیە(گوێی مەلەوان), زیاتر لە منداڵان باوەو دەکرێ زۆر ئازاربەخش بێت. ئەم نەخۆشیە (swimmer’s ear) روودەدات كاتێك ئاو بۆ ماوەيەكى زۆر لە جۆگەى گوێدا دەمێنێتەوە و ژينگەيەكى تەواو دابين دەكات بۆ گەشەى ميكرۆب و تووشكردنى گوێی ده‌ره‌وه‌ بە نەخۆشى.

ميكرۆبەكان بەدى دەكرێن لە مەلەوانگەكان و شوێنەكانى يارى كردن بە ئاو , كە يەكێكن لە ھۆكارە ھەرەباوەكانى تووشبوون بە گوێى مەلەوان. (swimmer’s ear)     

نەخۆشى گوێى مەلەوان ناتوانرێ بگوێزرێتەوە (درمى نييە). لە كاتى ھەستكردن بە تووشبوونى ئەم نەخۆشيە ، راوێژ بە پزيشكى تايبەت بكە، دەكرێ چارەسەر بۆ (گوێى مەلەوان) بكرێت لە رێگەى دڵۆپەى دژەزيندەيى(قەترە), وەك (betnesol-N) كەپێك دێت لە دوو پێكھێنەرى چالاك
(betamethasone a corticosteroid , neomycin) كە دژەزيندەيين.

بۆ کەم کردنەوەی مەترسی توشبوون بە گوێی مەلەوان (swimmer’s ear)

۱- تا دەتوانی گوێییەکات بە وشکی بھێڵەوە،بۆ نموونە بەکارھێنانی کڵاوی مەلە،گوێ داخەر،یان قاڵبی مەلەی گونجاو لە ماوەی مەلە کردن بۆ ھێشتنەوەی گوێ بە وشکی. 

2- گوێییەکانت بە تەواوی وشک کەوە دوای مەلە کردن یان خۆ شۆرین

3- بەکارھێنانی خاولی بۆ ئەوەی گوێکانت باش وشک کەیتەوە.

4- سەرت لارکە (بیسوڕێنە) بۆ ئەوەی روی گوێ لە خوارەوە بێ و ڕێگە بدات ئاو جۆگەی گوێ جێ بێڵێ.

5- گوێ نەرمە(شوێنی گوارە) بە ئاراستەی جیاواز راکیشە کاتێک رووی گوێت بۆ خوارەوەیە بۆ ئەوەی ئاو نەمێنێ.

6- ئەگەر ھێشتا ئاو لەناو گوێت بەجێ مابوو بیر لە بەکارھێنانی وشککەرەوەی پرچ بکەوە بۆ جوڵاندنی ھەوای ناو جۆگەی گوێ,وشککەرەوەکە لەسەر کەمترین گەرمی و خێرای دانێ لە fan Setting وشککەرەوەکە بە چەند ئینجێک دوور لە گوێت بگرە.

7- ھیچ شتێک مەخەرە گوێتەوە وەک(گوێ پاککەرەوە,قەڵەم,کاغەز گر ,پەنجە).

8- ھەوڵ بۆ لابردنی چەوری گوێ(ماددەی مێوی) مەدە چونکە پارێزگاری دەکات لە توشبوون بە ھەوکردنی گوێ ئەگەر زانیت جۆگەی گوێت گیراوە بە ھۆییەوە ئەوا ڕاوێژ بە چاودێری تەندروستی بکە, ھەروەھا پرس بە چاودێری تەندروستیت بکە بۆ بەکارھێنانی قەترەی گوێ دوای مەلەکردن.

9- قەترەی گوێ نابێ بەکاربێت لەو کەسانەی کە ئازاری لوولەی گوێیان ھەیە, ئەوانەی تەپڵە پەردەی گوێیان زیانی پێ گەشتووە, ئەوانەی توشی ھەوکردنی گوێی دەرەوە بوون, ئەوانەی دەردراوی گوێیان ھەیە (کێم و شلە لەگوێیان دێتە دەرەوە).

ڕاوێژ بە چاودێری تەندروستی بکە ئەگەر ئازار , نارەحەتی , دەردراوت ھەیە لە گوێییەکانت.

پێداچونەوە: شارۆ فەرهاد

سۆشیاڵ میدیای KPSA