كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

خراپ بەکارهێنانی دەرمان

تێڕوانینێكی گشتی بۆ ناوەند ەكۆئ ەندامی دەمار و خراپ بەکارهێنانی دەرمان
ناوەندە کۆئەندامی دەمار بەشێکە لە کۆئەندامی دەمار کە یەکێکە لە کۆئەندا مە هەرە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ. ناوەندە کۆئەندامی دەمار دەست دەگرێت بەسەر زۆربەی فرمانە لەشی و دەمارەکان. زۆربەی ئەندام و کۆئەندامەکانی لەش دەتوانن تەنها دەست بەسەر یەک فەرمانی لەشدا بگرن بەڵام ناوەندە کۆئەندامی دەمار دەتوانێ زۆر فرمان لە هەمان کاتدا ئەنجام بدات. سێ فرمانی سەرەکی ناوەندە کۆئەندام دەمار بریتیین لە:

  • کۆکردنەوەی ئەو زانیارییە هەستانەی لەش و ژینگەی دەرەوەی لەش
  • لێکدانەوەی زانیارییە هەستیە وەرگیراوەکان

وە ناوەندە کۆئەندامی دەمار لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت مێشک و دڕکە پەتک کە لەناو پەردەیەکی سێ توێی پارێزراودان کە پێی دەوترێت پەردەی مێشک و مۆخی بڕبڕە.

مێشک یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ وە ٪٢٠ ئەو ئۆکسجینە بەکاردەهێنێ کە ئێمە لە کرداری هەناسەدان وەری دەگرین، وە نزیکەی لە١٠٠بلیۆن دەمارەخانە پێکدێت. مێشک بریتییە لە ناوەندی بیرکردنەوەکانمان، هەلدەستێت بە لێکدانەوەی ژینگەی دەرەوەی لەش، وە دەستدەگرێت بەسەر جووڵەی لەش، هەڵدەستێت بە لێکدانەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەشەوە هاتوون بۆ نموونە لە گەدە. وە دڕکە پەتك ڕێگایەکی سە رەکییە بۆ پەیوەندی

نێوان لەش و مێشك. کاتێک دڕکە پەتك بریندار دەبێت ئەوا گواستنەوەی زانیارییەکان لە نێوان مێشك و هەموو بەشەکانی دیکەی لەش تێکدەچێت.
خراپ بەکارهێنانی دەرمان چییە؟

خراپ بەکارهێنانی دەرمان بریتییە لە بەکارهێنانی دەرمان ی نایاسایی یان بەکارهێنانی رەچەتەی دەرمان بەشێوەیەکی ناتەندروست. کە دەرمانەکە وەردەگیرێت بۆ مەبەستی ناپزیشکی بەکار دەهێنرێت. بۆ نموونە وەرگرتنی دەرمانی Oxycodone or Valiumیان کڕینی دەرمان بەبێ بەکارهێنانی رەچەتەی پزیشکی. مەبەست لە بەکارهێنانی ڕەچەتەی دەرمان بۆ مەبەستی ناپزیشکی واتە وەرگرتنی دەرمانەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی کە پزیشکەکەت ڕێنوێنی کردوویت و بۆی دیاری کردوویت، يان بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ مەبەستی تر لەوەی کە پزیشکەکە ڕێنمایی کردووە کە بۆ چ مەبەستێک بەکاریبهێنێت یان بەکارهێنانی بڕێکی زۆری دەرمانەکە وە یان وەرگرتنى ژەمی زیاد. وەرگرتنی چارەسەرنابێتە خراپ بەکارهێنانی دەرمان ئەگەر دەرمانەکان وەرگیرابن وبەکاربهێنرێن بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشکەکەت. خراپ بەکارهێنانی دەرمان لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەی لەشی و هەستی و کۆمەڵایەتی و كێشەی کارکردن.

نەخۆشی زانی

خراپ بەکارهێنانى دەرمان کەپێ ی دەوترێت drug abuseبریتییە لە بەکارهێنانی دەرمان بە بڕێکیوا یان بە ڕێگایەک کە زیان بەخشە بۆ تاك و ئەوانەی تریش، سەرەڕای ئەوەش دەکرێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە لایەنی کۆمەڵایەتی و دەروونی جەستەی و فسیۆلۆجی و لەوانەیە وەکو تاوانبار سزا بدرێت. خراپ بەکارهێنانی دەرمان دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندین کێشە و بێزاری کە لەنێوانیان دا بەرگەگرتن بۆ دابڕانە لە ماددەکە. وە هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی دەرمان لەوانەیە بەکارهێنانی دەرمانی کەسانی تر بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی، یانیش بە بەکارهێنانی ڕەچەتەی پزیشکی بەڵام بەبێ ئەوەی ڕێنمایی بکرێت کە چۆن دەرمانەکە بەکاربهێنرێ یان وەرگرتنی دەرمانەکە بە بڕێکی زۆر کە لە کەسانی ترەوە فێردەبێت یان خوی پێوەدەگرێت و ئاڵودە دەبێت. هەندێ کەس هەڵدەستن بە تاقیکردنەوەی ئەو دەرمانانەی کە کارلێک دەکەن بەبێ ئەوەی هیچی لێ بزانن ئەوەش بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ ئاسانکردنی کێشەکانیان وەکو سترێس و بێتاقەتی و خەمۆکی کە خۆیان وا بیردەکەنەوە وەک لە سەرەتا باسمان کرد لەوانەیە دەرمانەکان نایاسایی بن Cocaineheroin, alcohol, amphetamines barbiturates, benzodiazepines, cannabis, hallucinogens, methaqualoneopioids

یان بەکارهێنانی دەرمان Opioidدەتوانن ببنە هۆی ئاڵودەبوون وەک ) Vicodin, OxyContin( وەرگرتنی تەنها یەك ژەمی ئەم دەرمانانە بەڵام بە بڕێکی زۆر دەبنە گرانی لە هەناسەدان یان وەستانی هەناسە دەبێتە هۆی مردن وە هەمان شت بۆ بەکارهێنانی کپکەرەوەی ناوەندەکۆئەندامی دەمار، وەکو (Valium, Xanax) خراپ بەکارهێنانی وریاکەرەوەکان، وەکو Ritalin کە وەرگرتنی ژەمی زیاد لە وریاکەرەوەکان لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و ناڕێکی لە لێدانی دڵ و دەبێتە هۆی پەککەوتنی دڵ و نەخۆشی کوشندە. وەرگرتنی چارەسەر وەکو marijuana ئازار شکێنەکان وحەبی خەو و ئارامکەرەوەکان دەتوانن ببنە هۆی هەمان کێشە. لە پاڵ حەشیشداری، ئازارشکێن خراپترین جۆری بەکارهێنانی دەرمانە لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا . مردنی خەڵك بەهۆی بەکارهێنانی ئازارشکێن زۆر زیاترە لە مردن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ یان مردن بەهۆی چەک. ئاڵودەبوون بە ئازارشکێنەکان توانایەکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی سەرەکی خراپ بەکارهێنانی هیرۆین. دەرمان کاریگەریی لەسەر تەواوی جەستەی مرۆڤ هەیە لەوانەیە بزانی کەوا کاریگەری لەسەر هەست کردن و باری دەروونی و فێربوون و بیرەوەری هەیە، بەڵام ببنە هۆی

یان خراپتر بوونی کێشەی تەندروستی وەکو شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و سی، فرمانەکانی جگەر وە دەبنە هۆی نەخۆشییە گواستراوەکانی وەکو ئایدز، هەوکردنی جگەر، سیل. هەندێک دەرمان ئەو ، کاتە کاریگەری خراپی دەبێت ئەگەر ژەمی زیاد بەکاربهێنرێت .دوای درێژەدان بە بەکارهێنانی هەندێکیان کاریگەرییان دەبێت تەنها دوای یەکجار بەکارهێنانی دەرمانەکە.
کاریگەری خراپ بەکارهێنانی دەرمان لەسەر ناوەندە کۆئەندام ی دەمار:

خراپ بەکارهێنانی دەرمان لەوانەیە ببێتە هۆی هێواش بوونەوە یان خێرابوونی ناوەندە کۆئەندامی دەمار. ئاستی هەندێک لە نێردراوە کیمیاییەکانی مێشك دەکەونە ژێر کاریگەری خراپ بەکارهێنانی dopamine Serotonin, Norepinephrine, Gamma aminobutyric acid. دەرمان لەنێویاندا مێشکت وات لێدەکات کە بتەوێ ئەو کارە دووبارە بکەیتەوە بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەیت بۆیە هاندراویت بۆ ئەوەی ئەو کارە دووبارە و دووبارە بکەیتەوە. ئەو دەرمانانەی دەبنەهۆی ئاڵودەبوون کە وادەکات بڕێکی زۆر دۆپامین (Limbic system) بەشێکی مێشک دەکەنە ئامانج کە بەشێکە لە بڕژێتە ناو مێشك (دۆپامین ماددەی کیمیاییە مێشکە یارمەتی هەست و هەستکردن بەخۆشی دەدات). ڕژانی بڕێکی زۆری دۆپامین هۆکاری سەرەکییە بۆ ئاڵودەبوون بە دەرمان . ئاڵودەبوون بەدەرمان ئەو نەخۆشییە کە کاردەکاتە سەر مێشك و ڕەفتاری کەسەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە توانای کونتروڵ کردنی بەکارهێنانی دەرمانە یاسایی و نایاساییەکانی نەبێت.

نیشانەکان

چەند نیشانەو دەرکەوتەیەکی باو لە خراپ بەکارھێنانی دەرمان:

  • بێھۆشبوون وە لەدەستدان ی یادگە
  • کێشە و حاڵەتە دەرونیەکان ی وەک زوو توڕەبوون، خەمباری و بێتاقەتی و…. هتد.
  • بەکاربردنی بڕێکی زۆرتر لە دەرمان وەک لە بڕی وەرگیراو .یان بۆ ماوەیەک ی درێژتر بەکاری ببەی وەک لەوەی کە پێویستە.
  • بەردەوام بوون لە بەکا رهێنانی دەرمان بە شێوەی ناتەندروست لەگەڵیشدا دەبێتە ھۆی بەردەوامبوونی کێشەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان ,یان خراپتریش بە ھۆی کاریگری دەرمانەکەوە.
  • بەرگەگرتن، کە ئەمەش کەمبونەوەیەک ی بەرچاوی کاریگەریە باشەکەی دەرمانە یان بەکارھێنان ی بڕێکی زیاترە لەو دەرمانە بۆ گەیشتن بەھەستی ویستراو کە ئەمەش بۆھەندێ کەس و لەھەندێ دەرمان تادێ بەرەو بەرزبوونەوە دەچێ.
  • دابڕان، کە پێناسە دەکرێ بە وڵامدانەوەیەک ی لەشی و دەرونی بۆ نەبوونی دەرمانێکی دیاریکراو.یان وەرگرتنی دەرمانێکە یان مادەیەک کیمیاییانە نزیک بێت لەو دەرمانە خراپ بەکار ھێنراوە بۆ ڕێگرتن لە دەرکەوتن ی باری دابڕان لەکەسەکەدا.
  • کەسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو جۆش و خرۆشە کۆمەڵایەتیەکان و خۆشنوودییەکانی کەمدەکاتەوە و دەوەستێنێ وە چالاکیەکانی ئیش وکاری ڕۆژانەی پەکدەخات بەھۆی بەکاربردنی دەرمانەوە بە ڕێگەیەک ی خراپ.

بەسەردا زاڵبوون و رێکخستنی شێوازی ژیا ن

چەند ڕێنماییەک بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی چاکبوونەوە لە خراپ بەکار ھێنانی دەرماندا:

  • خواردنی ماددە خۆراکیەکان و ژەمەکان. ماددەی خۆراکی گونجاو لە پڕۆسەی چاکسازیدا یارمەتیدەرە. ماددە خۆراکیەکان وزە بە جەستە دەبەخشن . بەھا خۆراکیەکان دابین دەکەن کە بەشدارن لە بنیاد نانی تەندروستی جێگیری ئەندامەکانی ناوەوە و جەنگان لەگەڵ تووشبووندا.
  • . وەرگرتنی چالاکی جەستەیی و پشوویەکی باش
  • . کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ماددە کافاینەکان و وەستان لە کێشانی جگەرە
  • گەڕان بۆ بەدەستھێنانی یارمەتی لە کەسانی ڕاوێژکار یان گرووپە پاڵپشتکارەکان لە سەر بنچینەیەکی یاسایی و ڕێک و پێک
  • وەرگرتنی ڤیتامین و کانزا جێگرەوەکان ئەگەر پێشنیاز کرابوو لەلایەن شارەزای تەندروستیەوە

دیاری كردنی نەخۆشییەكە(تشخيص)

دەستنیشانکردنی نەخۆشی:-بریتیە لە پڕۆسەی پێناسەکردنی نەخۆشیێکی دیاریکراو،لە ڕێی نیشانەکان ی کەسی نەخۆش و چەندەها کرداری تر،لەڕێی ئەو پێناسەکردنەوە کەسی شارەزا دەتوانێت بڕیاری چارەسەری تایبەت بدات.
دەستنیشانکردنی خراپ بەکارهێنانی دەرمان کردارێک ی ئاسانە لەڕێی زانین ی ئەو هۆکارانەی کە دەتوانن ببنە هۆکاری ئەو حاڵەتە کە پێ ی دەگووترێت خراپ بەکارهێنان ی دەرمان،ئەوانەی خوارەوە چەند هۆکارێکن کە دەتوانن ببنە هۆی ئەو حاڵەتە-:

  • بەکارهێنان ی دەرمانی کەسێک ی تر بێ ڕەچەتەی پزیشکی (prescription)
  • وەستان لە بەکارهێنانی دەرمان پاش نەمانی نیشانەکانی نەخۆشی دیاریکراو
  • بەکارهێنان ی دەر مان بە بڕێکی زیاتر
  • بەکارهێنانی دەرمان لەکاتی هەڵە (پێش ژەم,دوای ژەم…هتد

لەسەرەتادا تۆ لەوانەیە دەرمانێك هەڵبژێری بۆ بەکارهێنان چونکە تۆ ئارەزووی ئەو هەستە دەکەیت کە دەرمانەکە پێت ی دەبەخشێ (بۆ نموونە, چاکبوونەوەی کات ی لە نەخۆشیێك )لەو کاتەدا بڕیا ردەدەیت چەندجار بەکاریبێن ی یان بەبڕی چەند بەکاریبێنی بەبێ هەبوونی زانیاری دروست یان بەبێ چاودێری دە رمانساز یان پزیشک(ئەوە حاڵەت ی خراپ بەکارهێنانی دەرمانە) . بەڵام دوای زیاتر لەماوەیێکی دیاریکراو دەرمانەکە کار و فرمانی مێشك دەشێوێنێت وە دەبێتە هۆی ئاڵوودەبوون بە دەرمان، لە زمان ی ئینگلیزی ئاماژەدەکرێت بە (drug addiction) لەو حاڵەتەدا ناتوانی بووەستی لە بەکارهێنانی دەرمانی دیاریکراو، ئەو گۆڕانە فیزیاییانە ماوەیێکی زۆر بەردەوامدەبن، وات لێدەکەن کۆنتڕۆل ی کەسیت لەدەست بدەیت،لەنیشانە باوەکان ی ئالوودەبوون بریتیە لە :

ناجێگیری باری دەروون ی, نیگەرانی و دڵەڕاوک ێ, ئارەقەکردنێکی زۆر،وە نیشانەی تر … )

چارەسە ر

بۆچارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە پێویستە بزانین چی دەبێتە هۆی خراپ بەکارهێنانی دەرمان

ا.هۆکاری تایبەت و پەیوەست بە نەخۆش

  • چاولێکەری نەخۆش بۆ وەرگرتنی دەرمانی کەسێك بەبێ ڕێنمایی پزیشک
  • پابەندنەبوون بە ڕێنمایی پزیشکی
  • باوەڕکردنی نەخۆش بەوەی بڕی زیاتری دەرمان خێراتر چاکبوونەوە لە نەخۆشی پێداگری نەخۆش بۆ وەرگرتنی زیاتر لە دەرمانێك،بێ گوێدانەبەر کارلێکی کیمیایی دەرمانەکان لەگەڵ یەکتر .
  • هێنانی دەرمان و وەرگرتنی لە ڕێنماییکەری چاودێری تەندرووستی نەشارەزا
  • فەرامۆشکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان

ب.هۆکاری پەیوەست بە دەرمانخانە یان نەخۆشخانە

  • پێدانی زانیاری ناتەواو بەنەخۆش دەربارەی دەرمانێك لەلایەن دەرمانساز یان پزیشک.
  • پێدانی چارەسەری هەڵە بەهۆکاری قەرەباڵغی دەرمانخانە یان نەخۆشخانە

چارەسەر

چەندان ڕێنمایی هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی خراپ بەکارهێنانی دەرمان:

  1. بەکارهێنانی دەرمان بەو شێوەیەی کە بۆت دانراوە(بڕی دەرمانەکە،کاتی بەکارهێنانی،ماوەی بەکارهێنانی) ….
  2. وەرگرتنی دەرمانەکانت و ڕۆتینی ڕۆژانەت بەیەکەوە ببەستەوە (پێش ئەوەی کاتی ژەمی نانخواردنت دیاریبکەی،کۆنتڕۆڵی کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکانت بکە ئایا پێش نانخواردنە یان دوای
  3. ڕۆژمێر لەگەڵ بوتڵی دەرمانەکانت دابنێ هەرکاتێك دەرمانەکانت خوارد بینووسە تاکو بڕێکی هەڵە نەخۆیت لە ڕۆژێکدا.
  4. پەیڕەوی ڕێنماییەکانی ڕێنماییکەری تەندرووستی بکە
  5. هەرگیز هیچ دەرمانێك بەکارمەهێنە بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی
  6. ئەو تێبینییانەی دکتۆر پێتی دەڵێ دەربارەی دەرمانەکانت بیاننووسە بۆ ئەوەی لەبیرت بمێنێت.
  7. بەکارنەهێنانی دەرمانی کەسانی تر بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەمان نەخۆشی یان نەخۆشی تر.
  8. بەکارنەهێنانی دەرمانە نایاساییەکان
  9. ئاگاداربوون لە بەرواری بەسەرچوون و ماوەی بەکارهێنانی دەرمان دوای هەڵپچڕینی دەرمانەکە.

سۆشیاڵ میدیای KPSA