ژەهراوی بوون بە خۆراك بریتییە لە تێکچونی تەندروستی بە هۆی خۆراکێکەوەکە پیسبووە وردە زیندەوەرەکانی وەك (بەکتریا، ڤایرۆس، مشەخۆرەکان) یانژەهرەکانیان .ئەم نەخۆشییە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما کە یارمەتیگەشەی ئەم زیندەوەرانە دەدات سەرهەڵدەدات و دەبێتە کێشەیەکی باو. ئەوخۆراکانەی کە باش نەکوڵێنراون و سەریان دانەپۆشراوە یان لە پلەی گەرمیگونجاو و شوێنی پاكوخاوێن هەڵنەگیراون یاخود خۆراکی ماوە بەسەرچووندەبنە هۆی ژەهراوی بوون.
کەی پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکرێت؟
کاتێک کەسێک توشی ژەهراوی بوون بە خۆراک دەبێت وە نیشانەکانی بۆماوەی زیاتر لە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، یان یەکێک لەمانەی هەبوو پێویستەسەردانی نەخۆشخانە بکات:
•بوونی خوێن لە پیسایی، یان لە ڕشانەوەدا
•بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش و دانەبەزینی
•نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەسەر دەرکەوت وەک، خێرا لێدانی دڵ، بەقوڵداچوونی چاو، وشکبوونی دەم و زمان، نەکردن یان کەمبونەوەی میز.
ئەو دەرمانانەی کە وەک چارەسەر بەکاردێن:
•بۆ چارەسەرکردنی ئەو سکچوونەی بە هۆی ژەهراوی بوونەکەوە دروست بووە، ئەم دەرمانانە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت، بە كەمكردنەوەی هەوكردن و جوڵەیڕیخۆڵەكان. وەك:
(loperamide, bismuth subsalicylate)
•بۆ چارەسەرکردنی ڕشانەوە کە بە هۆی ژەهراوی بوونەکەوە دروست بووە، ئەمدەرمانانە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت. وەك:
(metoclopramide, chlorpromazine)
•ئەگەرهۆکاری ژەهراوی بوونەکە بەکتریا بێت دەتوانرێت دژەبەكتریاكانبەكاربهێنرێت لە ژێر چاودێری پزیشك.
•Oral rehydration therapy (ORT)
ئەم چارەسەرە پێكدێت لە پێدانی شلەمەنی و سۆدیۆم بە ڕێژەیەكی دیاریكراوبە نەخۆشەكە كە بەکاردێت لە وشکبونەوەیەکی کەم كە لە
(% ٣ بۆ %٥) شلەی لەشی کەم بوبێتەوە، یان لە وشکبونەوەیەکی مامناوەند(%٦ بۆ %١٠) شلەی لەشی کەم بووبێتەوە.
•Intravenous rehydration
ئەم چارەسەرە پێكدێت لە وشکبونەوەیەکی زۆر زیاتر كە لە %١٠ شلەی لەشیکەم بوبێتەوە كە بە شێوەی دەرزی دەمار بۆ نەخۆشەكە ئەكرێت لە باری شۆك.
پێداچوونەوە: د.پاڤێڵ جەلال