كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

نەخۆشی خوێنبەری تاجی (کۆرۆنەری)

تێڕوانینێكی گشتی بۆ دڵە لولە كۆ ئە ندام و نەخۆشی خوێنبەری تاجی

دڵە لولە كۆ ئە ندام: پێكدێت لە (دڵ ، لولەكانی خوێن، خوێن). خوێن ئوكسیجین وما دد ە خۆراكییە بنەڕەتیە كانی ھەڵگرتووە كە لەش پێویستی پێیەتی بۆئەوەی بەزیندووی بمێنێتەوە.لەش ماددە خۆراكییە بنەڕەتی ەكانی لە خوێن وەردەگرێت ، وە لەھەمان كاتدا لەش پاڵ بەپاشەڕۆكانی و ەكو دوانە ئۆكسیدی كاربۆن بۆ ناو خوێن بەوشێوەیە لەش دەتوانێ خۆی لێ رزگار بكات. فرمانی سەرەكی دڵە لولە ئە ندام پارێزگاری كردن لە پێدا ڕۆیشتنی خوێن بۆ گشت بەشەكانی لەش بۆ مانەوەیان بە سەلامەتی. كە ئەوەش تاكە سیستەمە كە ئەوكارەئەنجام دەدات، وە بەو سستەمی پێداڕوشتنەی خوێن بۆ ھ ەموو بەشەكانی لەش دەگوترێ سوڕانەوەی خوێن . خۆێنبەرەكان خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازنەوە بۆ بەشەكانی تری لەش، خوێنھێنەرەكان خوێن د ەگەرێنەوە بۆ دڵ لە بەشەكانی تری لەشەوە. كرداری پاڵنانی دڵ بە خوێن پارێزگاری لە ھاوسەنگی نێوان ئەو خوێنەی كەلە رێگای خوێنھێنەرەكانەوە دێتە دڵ وە ئەو بڕ ەی كەلێی د ەردەچێت د ەكات. ئەو خوێنەی كە لە دڵ دەردەچێت بریتییە لەو خوێنەی كەسكۆڵەكانی دڵ لەماوەی یەك خولەكدا پاڵی پێوەدەنێت .تێكڕ ای قەبار ەی خوێن لە كەسێكی پێگ ەیشتوو د ەكاتە ٥ لیتر.
نەخۆشی خوێنبەرەكانی تاجی چییە؟

نەخۆشی خوێنبەرەكانی تاجی یەكێكە لە جۆرە ھەرە باوەكانی نەخۆشی دڵ لە وڵاتە یەكگرتوو ەكان. كە ھەندێك جار پێیدەگوترێت نەخۆشی تاجی دڵ یان ئێسكیمیای دڵ كە بریتیەلە ( كەمی چونی خوێن بۆھەر شوێنێك بۆ مانەوەیەكی كەم لەبەر گرژبوون و تەسك بونەوەی بۆڕی خوێن ). لای ھ ەندێك خەڵكی یەكەم نیشانەی ئەم نەخۆشییە بە نۆرە دڵی دەستپێدەكات كە خۆت وە تیمی چار ەسەری تەندروستی لەو بارودۆخە یارمەتیت د ەدات بۆ كەم كردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشی خوێنبەری تاجی. نەخۆشی خوێنبەری تاجی روود ەدات بەھۆی كۆبوونەوەی پارچەی خوێنی مەییوو لەناو دیوارەكانی ئەو خوێنبەرەی كە خوێن بەدڵ دەدات. ئەو پارچە كۆبوونەوەوانەش لە ئەنجامی كۆبوونەوەی كۆلیستڕۆڵ ومادد ەكانی دیكە لەناو ئەو خوێنبەرانە روودەدات ئەمەش دەبێتە ھۆی تەسكبوونەوەییان و وە بەتێپەڕبوونی كات بەشێكی یان تەواوی ئەو خوێنبەرانە ڕێگە لە تێپەڕبوونی خوێن دەگرێت ئەمەش پێیدەگوترێت ر ەقبوونی د ەماری خوێن

نەخۆشی زانی
وەكو پێشووتر باسمان كرد نەخۆشی خوێنببەرەكانی تاجی پێشی د ەگوترێ نەخۆشی خوێنبەری دڵ یان كە ئەو نەخۆشییە جیاد ەكرێتەو بەوەی كە بڕی تەواوی خوێنی تێر ئۆكسجین (ischemic ) نەخۆشی ( ئەمەش بەھۆی تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكانی تاجی كە myocardium) ناگاتە ماسولكەكانی دڵ چەوری تیایاندا كۆبۆتەوە .ئەگەر كەمبونەوەی بڕی ئۆكسجین گەیشتە ئەوپەڕی لەئەنجامدا د ەبێتە ھۆی تیزانی خوێن لەناو ماسولكەكانی دڵ بەمەش نۆرە دڵی ڕوودەدات. ئەگەر رێگریی ەكان (وەكو پارێز كردن ، وەرزش كردن،گۆڕینی شێوازی ژیان) بەس نەبوون بۆ رێگریی كردن لە مردنی ماسولكەكانی دڵ ئەوا د ەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازارێكی زۆر لە سینگ. ئەمەش لەوانەیە لەكاركەوتنی دڵ وەیان ماسولكە ریشاڵەكانی سكۆڵەكانی لێبكەوێتەوە. سكۆڵەكان توانای گرژبوون لەدەست د ەدەن (سكۆڵەكان ژووری خوارەوەی دڵن) بەمەش ئەگەری مردنی لەناكاو زۆر د ەبێت. زۆر ھۆكاری جیاواز ھ ەیە بۆ ن ەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری بۆ نمونە:

١.بەرزی پەستانی خوێن
٢.بەرزی ڕێژ ەی كۆلیستڕۆڵ لەخوێن
٣.جگەرە كێشان
٤.قەڵ ەوی
٥.ن ەخۆشی شەكرە
٦.خواردنی نات ەندروست

٧.مێژووی خێزان وات ە ھۆكار ە بۆماو ەییەكان (لە ناوەڕاستی ت ەمەن بەدیار د ەكەوێ.) تاک لەگەڵ ھۆكاری بۆماوەی لەوانەییە توشی حالەتی وەك . hypercholesterolemia کە بریتییە لە ناتەواویەك لە شانەكانی لەش كە توانای لابردنی كۆلیستڕۆڵیان نییە كە ئەمەش مەترسی توشبوون زیاد د ەكات

نیشانەکان

یەکێک لە نیشانە دیارەکانی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری بریتییە لە جۆرێک لە ئازاری سینگ کە پێی دەوترێت (angina) لەوانەيە کەسی توشبوو بەم جۆرە ئازارە توندى، قورسى، يان فشار لە سنگ هەست پێ بكات .هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی هەستکردن بە ئازار، سووتان یان سڕبوون.وە ببێتە هۆی هەستکردن بە پەستان و گوشار.هەروەها ئەم جۆرە ئازار ەی سینگ لەوانەیە هەستی پێبکرێت لە پشت، شەویلگە، مل، شان و قۆڵکان.وە لە شانەکانەوە بەردەوام بێت بۆ پەنجەکان یان بۆ بەشی سەرەوەی سک.بەڵام هەست بەم جۆرە ئازارە ناکرێت لە سەرووی گوێ یان لە خوارووی ناوک . ) تەنها دەبێتە هۆی هەستکردن بە فشار، قورسایی یان نارەحەتی .یان دەتوانێت angina) هەندێک جار وەک خراپی هەرسکردن یان کورتی هەناسەدان خۆی دەربخات.ئافرەتان و کەسانی بەتەمەن ئەگەری توشبوونیان بەم جۆرە ئازارە زیاترە وەک لە پیاوان و کەسانی گەنج.هەروەها دەکرێت ئەم جۆرەی ئازاری سینگ نیشانەی تری هەبێت وەک ئارەقەکردن یان هەستکردن بەوەی کە شتێک هەڵەیە. یەکێک لە کێشەکانی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری ئەوەیە کە نیشانەکانی بە ڕوونی دەرناکەون لە قۆناغەکانی سەرەتاد ا. لەوانەیە نیشانەکان کاتێک دەرکەون کە نەخۆشەکە توشی ئاڵۆزییەکانی “لە هەندێک کەس لەوانەیە یەکەم نیشانە سەکتەی دڵ CDC نەخۆشیەکە ببێت.بە پێی ڕاپۆرتەکانی بێت ”

لەگەڵ ئازاری سینگ (angina) ،نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری دەکرێت نیشانەی تریشی هەبێت وەک :

  • کورتی هەناسە
  • ئارەقەکرد ن
  • بێ هێزی
  • بێ تاقەتی و سەرگێژی
  • هێلنجدان
  • دڵە کوتە
  • لێدانی دڵ بەخێرای و بەهێز

ڕێگری کردن و رێکخستنی شێوازی ژیان

بەهۆی ئەوەی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری کت و پڕ و لەناکاو نییە بەڵکو چەند ساڵێک دەخایەنێت بۆ دەرکەوتنی، لەبەر ئەوە زۆر ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشیە. ئەو شێوازە ژیانەی کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسارکردنی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری هەمان شێوازی ژیان دەتوانێت ڕێگری بکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکە . شێوازی ژیانێکی تەندروست یارمەتیدەرە لە مانەوەی بەهێزی و پاکی خوێنبەرەکانت .بۆپاراستنی تەندروستی دڵ، پێویستە:

  • دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان
  • گۆڕینی ژەمە خۆراکیەکانت بۆ کەمکردنەوەی کۆلسترۆڵ
  • چاودێری کردنی پەستانی خوێن
  • ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێن گەر نەخۆشی شەکرەت هەیە
  • خواردنی ئەو خۆراکانەی کە (چەوری، سۆدیۆم، و کۆلیسترۆل)یان کەمە
  • ئەنجامدانی وەرزش و زیادکردنی چالاکیەکانت بۆ دەستکەوتنی کێشی تەندروست و
  • کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی. بەڵام پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار بێت لە بەرنامە و جۆری وەرزش کردنەکەت

دیاری كردنی نەخۆشییەكە(تشخيص)

دەست نیشان كردنی نەخۆشییەكە پێویستی بە چاو پێ خشاندنەوەی مێژووی پزیشكی كەسەكە و تاقی كردنەوەی فیزیایی و هەندێك تاقیكردنەوەی پزیشكی تر هەیە. لە نمونەی ئەو تاقیكردنەوانە :

ئەلیكتڕۆكاردیۆگرام: ئەم تێستە چاودێری تەزوە كارەباییەكان دەكات كە بە دڵ تێدەپەڕن لەوانەیە یارمەتی دكتۆرەكەت بدات لە دەست نیشان کردنی ئەوەی كە تۆ توشی جەڵدەی دڵ بووی یان نا.

ئیكۆكاردیۆگڕام: ئەم تێستە تیشكی سەروبیستراو(نەبیستراو) بەكار دەهێنێت بۆ دروست كردنی وێنەیەكی دڵ. دەرئەنجامی ئەو تێستە دەری دەخات ئایا هەندێك پڕۆسە لە ناو دڵ بە تەواوی بەڕێوە دەچن یاخود نا.

تێستی پاڵەپەستۆ: ئەو تێستە تایبەتە پێوانەی ئەو پاڵەپەستۆیە دەكات لەسەر دڵ لە كاتی وەرزش كردن و لە كاتی ئاسایی (پشوو). ئەو تێستە چاودێری چاڵاكی تەزوەكانی دڵ دەكات لە كاتی هەر چاڵاكییەك كە ئەنجامی دەدەی.

قەستەرەی دڵ: لەو پڕۆسەی ە دكتۆر بۆیەیەكی تایبەت دەخاتە ناو شا خوێنبەری تاجی لە ڕێگەی قامیشێكەوە كە دەخرێتە ناو خوێنبەرێك لە ئەندامی زاوزێ یان قۆڵ. ئەو بۆیەیە یارمەتی دۆزینەوە یان دەست نیشان كردنی هەر ڕێگر یان بەربەستێك دەدات لە شا خوێنبەری تاجی لە ڕێگای وێنەیەكی گرافیكی ڕادیۆیی (radiographic image

سیتی سكانی دڵ (تیشكی تەندوری) دكتۆر ئەو تێستە وێنە نیشاندانە بەكار دەهێنێت تا بزانێ كالسیۆمی نیشتوو هەیە لەناو خوێنبەرەكان

چارەسەری نەخۆشییەكانی خوێنبەری تاجی چییە؟

بەر لە هەموو شتێك پێویستە ستایلی ژیانی خۆمان بگۆڕین بەڵام ئەگەر هەر كاریگەر نەبوو دكتۆر چارەسەرمان پێ دەدات لە ڕێگەی دەرمانەوە.

  • دەرمانەكانی گۆڕینی كۆلیستڕۆڵ:ئەو دەرمانانە ماددە سەرەتاییەكان كەم دەكەنەوە كە • لەسەر شاخوێنبەری تاجی دەنیشن لە ڕێگەی كەم كردنەوەی كۆلیستڕۆڵی خوێن ،بە تایبەتی کۆلیسترۆڵی خراپ. (LDL)
  • ئەسپرین : خوێن شل كەرەوەیە،خوێن مەیین كەم دەكاتەوە كە دەبێتە یارمەتیدەری ڕێگەگرتن لە هەر بەربەستێكی شاخوێنبەری تاجی
  • ڕێگرەكانی بێتا (Beta-blockers) : كە پاڵەپەستۆی خوێن و ڕێژەی لێدانی دڵ كەم دەكات
  • سپڕا یان حەبی نایترۆگلایسەرین : خوێنبەرەكان فراوان دەكات و پێویستی دڵ بۆ خوێن كەم • دەكاتەوە و هەروەها ئازاری سینگ ناهێڵێ ت.
  • ڕێگرەكانی كەناڵی كالسیۆم (calium channel blockers) : ئەوانە خوێنبەرەتاجییەكان فراوان دەكەن كە دەبێتەهۆی باشتر كردنی چوونی خوێن بۆ دڵ و نزم بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن .
  • ڕانۆڵازین (Renolazine) : ئەو دەرمانە یارمەتی ئەو كەسانە دەدات كە ئازاری سنگیان هەیە دەكرێ بەكاربێت لەگەڵ ڕێگری بێتا یاخود لە بری ڕێگری بێتا ئەگەر نەخۆشەكە نەتوانێ بەكاری بێنێت.

ئەگەر حاڵی نەخۆشەكە نە بە گۆڕینی ستایلی ژیان نە بە چارەسەرە دەرمانییەكان باشتر نەبوو ئەوا دكتۆر پڕۆسەیەك لەو پڕۆسانە ئەنجام دەدات كە دەبنە هۆی چوونی خوێنی زیاتر بۆ دڵ ، وە ک:

  • Balloon angioplasty :بۆ ئەوەی خوێنبەرەگیراوەكان فراوان بكات و هەروەها بەربەستەكە لا بدات ، بە زۆری ئەنجام دەدرێت بە دانانی فتیلێك لە ناو خوێنبەر بۆ ئەوەی ڕێڕەوەكە بە كراوەیی بمێنێتەوە دوای پڕۆسەكە .
  • coronary artery bypass graft surger : تا چوونی خوێن بۆ دڵ بگەڕێتەوە بە نەشتەرگەری كردنەوەی سینگ (فتح صدر).
  • enhanced external counter pulsation : هانی دروست بونی مولولەخوێنی نوێ دەدات تا بە شێوەیەكی سروشتی خوێن نەچێتە خوێنبەرە گیراوەكان.

سۆشیاڵ میدیای KPSA