کۆئەندامی هەناسە
کۆئەندامی هەناسە تۆڕێکە لە ئەندامەکان و شانەکان کە يارمەتیت دەدەن بۆهەناسەدان. ئەم کۆئەندامە لوولەکانی هەوا، سییەکان، وە لوولەکانی خوێندەگرێتەوە. هەروەها ئەو ماوسوولکانەی کە هێزو توانا بە سییەکان دەبەخشێت،بەشێکن لە کۆئەندامی هەناسە. ئەم بەشانە هەموو بە یەکەوە کاردەکەن بۆئەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو لەش بگوازنەوە وە هەروەها لەش لە ﭙﺎشمەوەیگازەکان ﭙﺎکبکەنەوە وەک دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
کۆئەندامی هەناسە چەند فەرمانێکی هەیە ئەمانەی خوارەوە ﭙێنج فرمانی سەرەکی کۆئەندامی هەناسەن :
1. هەناسە وەرگرتن و هەناسەدانەوە.
2. هەناسەدانی دەرەوە ئاڵوگۆڕی گازەکانە لە نێوان سییەکان و خوێندا.
3. هەناسەدانی ناوەوە ئاڵوگۆڕی گازەکانە لە نێوان خوێن و شانەکانی لەش.
4. هەوا دەنگە ژێیەکان دەلەرێنێتەوە و دەنگ دروست دەکات.
5. بۆنکردن، هەستێکی کیمیاییە.
کۆئەندامی هەناسە لە چەند بەشێکی جیاوازﭙێکهاتووە کە ﭙێکەوە کاردەکەن تاوەکو بتوانیهەناسە بدەیت. لوولەکانی هەوا، هەوا دەگوازنەوەبۆ سییەکان کە ئەمانە دەگرێتەوە:
• دەم و لووت˸ ئەو کوونانەن کە هەوا لە دەرەوەی لەش دەهێننە ناو کۆئەندامی هەناسە
• گیرفان یان بۆشایی˸ شوێنێکی بۆشە لە نێوان ئێسکەکانی سەر کە یارمەتی رێکخستنی ﭙلەی گەرمی و شێی ئەو هەوایە دەدەن کە هەڵیدەمژیت.
• گەروو˸ لوولەیەکە کە هەوا لە دەموو لە دەموو لووتەوە دەگوازێتەوە بۆ بۆڕی هەوا.
• زمانەی زوڕنایی˸ ﭙێکهاتەیەکی کڕکڕاگەییە لە دەروازەی قورگدا، ڕێ لە چوونە ژوورەوەی خۆراک دەگرێت بۆ قورگ و بۆڕی هەوا لە کاتی قووتداندا.
• قورگ˸ ئەندامێکی بۆشە گەروو بە بۆڕی هەوا دەبەستێتەوە، دەنگ درووست دەکات لە کاتی هەناسە وەرگرتن و هەناسە دانەوە.
• بۆڕی هەوا˸ ڕێڕەوێکە گەروو بە سییەکان دەبەستێتەوە.
• دوو لقە بۆڕی هەوا˸ ئەم لوولانە دەکەونە بەشی خوارەوەی بۆڕی هەوا کە هەریەکەیان بەستراوە بە سییەکەوە.
• سییەکان˸ دوو ئەندامن کە ئۆکسجین لە هەوا وەردەگرن و دەیگوازنەوە بۆ خوێن.
لە سییەکانەوە خوێن بۆ هەموو ئەندامەکان و شانەکان دەگوازرێتەوە. ماوسوولکەکان و ئێسکەکان یارمەتی گواستنەوەی ئەو هەوایە دەدەن کە دێتە سییەکانەوە(هەناسە وەرگرتن) یان لە سییەکان دەچێتە دەرەوە (هەناسەدانەوە).
هەندێک لەو ماسوولکە و ئێسکانەی لە کۆئەندامی هەناسەدا هەن ئەمانەن˸
• ناوﭙﻪنچک˸ ئەو ماوسوولکەیەیە کە یارمەتی سییەکان دەدات بۆ ئەوەی هەوا ڕابکێشێت و ﭙاڵی ﭙێوەبنێت.
• ﭙەراسووەکان˸ ئەو ئێسکانەن کە دەوری دڵ و سییەکانیان داوە و دەیاﻨﭙارێزێت.
لەکاتی هەناسەدانەوە، خوێن دوانەئۆکسیدی کاربۆن و ﭙاشماوەکانی دیکە فڕێدەداتە دەرەوەی لەش. ئەو بەشانەی کە لەگەڵ سییەکان ولوولەکانی خوێن کاردەکات ئەمانەن:
• سیکڵدانۆچکەکانی هەوا˸ بەشێکی گرنگی کۆئەندامی هەناسەیە کە دەکەوێتە بەشی خوار خوارەوەی کۆئەندامی هەناسە. ﭙێکهاتەکەی لە شێوەی باڵۆنی بچووک بچووکە و وەدەورەدراوە بە تۆڕێک لە موولوولەی خوێن، بچووکترین ڕێڕەوی کۆئەندامی هەناسەیە. فرمانەکەی بریتییە لە ئاڵووگۆڕکردنی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لەگەڵ موولوولەکانی خوێن.
• بۆڕچکەکانی هەوا˸ لقی بچووکن لە دوو لقە بۆڕی هەوا کە بە سیکڵدانۆچکەکانی هەوا بەستراون.
• موولوولەکانی خوێن˸ لوولەی خوێنن لە دیواری سیکڵدانۆچکەکانی هەوادا هەن کە ئۆکسجین و دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەگوازێتەوە.
• ﭙلورە˸ ﭙەردەیەکی تەنکە دەوری هەردوو سییەکان دەدات، شلەیەک دەردەدات ئەو لێکخشانە کەمدەکاتەوە کە لە جووڵی سییەکانەوە ﭙەیدادەبێت لە کاتی هەناسەدان.
• کوڵک˸ مووی بچووکن کە بە شێوەی شەﭙۆلی دەجووڵێن، کە تۆز و وردە هەڵواسراوەکان بۆ دەرەوەی لوولەکانی هەوا دەﭙاڵێوێت
هەڵئاوسانی سییەکان
هەڵئاوسانی سییەکان یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و جۆرێکە لە COPD (نەخۆشییە ڕێگرەکانی سییەکان تایبەت بە خوێنبەرو خوێنهێنەرەکانی).COPD گروپێکە لە نەخۆشییەکانی سییەکان کە دەبێتە هۆی گرانی لە هەناسەدان و بە پێی کات خراپتر دەبێت.
لە کاتی ئەم نەخۆشییەدا توورەگە هەواییەکانی سییەکان کە پێیان دەگوترێت سیکڵدانۆچکەکانی هەوا زیانیان پێدەگات. دیوارەکانی ئەم توورەگە هەواییانە بە لاوازی گەشە دەکەن و جیڕییان لە دەست دەدەن. ئەم ڕیشاڵە جیڕە سروشتیانە یارمەتی هەناسەدانەوە دەدەن لە دوای هەناسەوەرگرتن. لە ئەنجامدا سیکڵدانۆچکەکانی هەوا دەتەقن، بۆشاییەک دروست دەبێت پێی دەڵێن bullae. لوولە هەواییە بچووکەکانیش تەسک دەبنەوە، چوونی هەوا بە ناویاندا کەم دەبێتەوە. لە ئەنجامی زیان پێگەیشتنی سیکڵدانۆچکەکانی هەوا و تەسک بوونەوەی لوولەکانی هەوا دەبنە هۆی دروستبوونی کێشە لە کاتی هەناسەدانەوە.
جگەرە کێشان هۆکارێکی سەرەکی تووشبوون بەم نەخۆشیەیە، لەبەر ئەم هۆکارە هەڵئاوسانی سییەکان بەو نەخۆشییەی کۆئەندامی هەناسە دادەنرێت کە ڕێگریکردن لێی زۆر ئەستەمە. پیسی هەوا لە ماڵەوە و شوێنی کار، هۆکاری بۆماوەیی (کەمی alpha-1 antitrypsin)، هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە دەتوانێت رۆڵێکی گەورە ببینێت لە تووشبوون بەم نەخۆشییە.
نيشانەکانى هەلئاوسانى سييەكان
نيشانە سەرەتاییەکانی هەلئاوسانى سييەكان
لەوانەیە بۆ چەندين ساڵ ئاوسانى سييەكانت هەبێت بەبێ ئەوەی بزانی. بەڵام يەك نيشانەى سەرەكى هەيە و لەسەرخۆ دەست پێ دەكات: ئەویش کورتدانە لە هەناسە
نيشانە مامناوەندەکانی هەلئاوسانى سييەكان
جگە لە كورتيى هەناسە، تۆ لەوانەيە ئەمانەت هەبێت:
• خيزەخيز كردن
• كۆكەيێكی بەردەوام
• تونديى وئازار لە سینگ
• کەم بونەوەی توانای وەرزش کردن
نيشانە توندەکانی هەلئاوسانى سييەكان
هەرکاتێک هەلئاوسانى سييەكان خراپتربوو، لەوانەيە ببێتە هۆی:
• لەدەستدانى ئارەزووى خواردن
• خەمۆكى
• گرفت لەخەو
• شين هەلگەرانی لێو
• شەكەتى
• دوبارەبونەوەی هەوكردنى سيەکان
• سەرئێشەى بەيانى
• دابەزینى كێش
• نەخۆشيى دڵ
• بەرزى پەستانى خوێنى
• نشستيى هەناسەدان
ژيان لەگەڵ هەلئاوسانى سييەكان
لەدواى دەستنيشان كردنی هەلئاوسانى سييەكان، نەخۆش گەلێك هەست وسۆزى جياوازی دەبێت وەكو تاسان، نيگەران بون، ترس، دڵەڕاوكێ … ئەمە ئاساييە لەوانەيە هەندێك جار وا لە نەخۆش بکات زانياريى زياتر بزانێت دەربارەى بژاردەى بەردەستى بۆ چارەسەرى هەلئاوسانى سييەكانت. لەوانەيە پێويستى بێت هەندێك گۆڕانکاری بكات لەژیانی ، بۆ نموونە، وەستاندنی جگەرە کێشان و دەست کردن بە ڕژێمێكى ڕاهێنان.
هیچ ڕێگایەک نييە تا بزانین چۆن هەلئاوسانى سييەكان كار لە ژيانى كەسێك دەكات، چونكە هەموو كەسێك تایبەتمەندە و بە شێوەيەكى جياواز نيشانەكاني لەسەر بەدیاردەکەوێت. حالەتەكە بە شێوەيەكى جياواز دەچێتە پێش بۆ هەموو كەسێك. لەخوارەوە ئێمە سەرنج دەدەينە لايەنى جياوازى ژيان لەگەڵ ئاوسانى سييەكان.
كاريگەرى لەسەر گوزەرانى ڕۆژانە
خەڵك لەگەڵ هەلئاوسانى سييەكان هێشتا لەتوانايدایە ژیانەکی باش بباتە سەربۆ نمونە بەردەوام بون لە كار، لە کاری کۆمەلایەتی ، سەفەرکردن و هیتر. بەپشت بەستن بە توندی نەخۆشیەکە،لەوانەيە هەندێك لايەنى ژيانى ڕۆژانە پێویستی بەکێبرکی بیت بەهۆي تەنگەنەفەسی و ماندوبون
- تواناى جووڵان: هاتوچۆ هەندێ جار دەتوانێت پێشهاتێك بێت بۆ خەڵك لەگەڵ ئاوسانى سييەكانى توند ولەوانەيە ئامرازێكى تواناى جووڵان، هاتوچۆ پێویست بێت (وەکو كورسى كەمئەندامى گوزەر)
- نوستن وخاوبونەوە: هەندێك نەخۆش نيشانەی تەنگەنەفەسى خراپتر دەبێت لە شەو، دەبێتە هۆى زرانی خەو بۆیە جێخەوی جولە کارەبایی یارمەتی دەرە.
- ئەرکی ماڵ: دووبارە، شەكەتى و تەنگەنەفەسى دەبنە هۆی زەحمەت بونی كارى ڕۆژانە.
- تەندروستيى دەروونى: زەحمەتی ژیان لەگەڵ حالەتێكى تەندروستى وا لە نەخۆش دەکات بەردەوام مەزاجى نەبێت ببێتە دڵەڕاوكێ، توڕەيى، فشار يان خەمۆكى لە ئەنجامدا. بۆ ئامۆژگارى پێویستە راوێژ بە پسپوربكات.
بەڕێوە بردنى نەخۆشيەكە
بەشێوەيەكى نموونەيى، دەبێت شێوازێكى ژيانى تەندروست پەیرەو بكرێت كەئەمانە دەگرێتەوە وازهێنانی جگەرە ، خواردنی خۆراكى تەندروست، پاراستنی كێشى لەشى ئاسايى، ڕاهێنان كردنی بەردەوام ، خەوتن ٧ – ٨ كاتژمێر هەر شەوێك، و خۆ بەدوور گرتن لە فشاری زۆر. خۆپاریزی لە توشبون بە هەلامەتی سالانە.رێگری کردن لە توش بون بە هەوکردنی سیەکان بە هۆى بەكتريا.
گرنگە دەرمانی هەڵمژین بەشێوەيەكى ڕاست بەكار بهێنێت و هەروەك ڕاسپاردراوە لەلايەن چاودێرى تەندروستيت لەسەر بەرنامەيێكى ئاسايى
دایت ( ڕێجيم )بۆ هەلئاوسانى سييەكان
پاراستنی كێشێكى تەندروست وخواردنی خۆراكى تەندروست گرنگە بۆ نەخۆشی هەلئاوسانى سييەكان، بۆ دڵ دڵنيا بون لە سيەكان و دل کە لەژێر فشارى زياتر نین. ڕێجيمى هەلئاوسانى سييەكانى دیاری کراو نییە جگە لە هاوسەنگی خواردن. خواردنەوەى زۆرى شلە، بەتايبەتى ئاو،دەتوانێت يارمەتى بدات تا لينجە مادەى زياد لە پێويست و ژەهر لە لەش كەم بكاتەوە.
ڕاهێنان بۆ هەلئاوسانى سييەكان
نەخۆش ئامۆژگاری دەكرێيت بە ئەنجام دانی وەرزشی رێکخراو لە هەوای خاوین بۆخێراکردنی لێدانی دڵ. ئامۆژگارى دەكرێت لە كۆرسێكى شيانەوەى سیەکان بەشدار ببيت..
هەلئاوسانى سييەكان و کارکردن
خەڵك لەگەڵ هەلئاوسانى سييەكان لەوانەيە بتوانێت بەردەوام ببێت لە كار. هەندێك لەوانەيە پێويست بێت جۆری كاری بگۆڕێت يان كاتژمێرەكاني كەم بكاتەوە. لەوانەيە بە سوود بێت خاوەن کار ئاگاداربکرێتەوە دەربارەی نەخۆشیەکە
دەستنیشانکردنی نەخۆشی هەڵئاوسانی سییەکان
دەست نیشانکردنی نەخۆشی هەڵئاوسانی سیەکان تەنها بەهۆی نیشانەکانەوە دیاری ناکرێت، چەندین ڕێگا بەکاردێن بۆ ناسینەوەی ئەم نەخۆشیە، سەرەتا دکتۆر چاوپێخشاندنێک دەکات بە تۆماری پزیشکیت، وە پرسیارکردن دەربارەی ئەوەی کە جگەرەکێش بیت یاخود مەترسی گاز و دوکەڵی پیست لەسەر بێت لەسەر کار یاخود ماڵەوە.
بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە بەدیاریکراوی ئەم پشکنینانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن:
Chest- Radiology
پشکنین بەهۆی تیشکی ئێکس بە گشتی ڕێگایەکی بەسوود نیە بۆ تێبینیکردنی قۆناغە سەرەتاکانی ئەم نەخۆشیە بەڵام یارمەتیدەرە بۆ ناسینەوەی حاڵەتە مامناوەندەکان یان توندەکان، دوای ئەوەی پشکنینەکە ئەنجامدرا ئەنجامەکان بەراورد دەکرێن بە پشکنینی تیشکی ئێکسی دوو سی تەندروست و ئاسایی.
High Resolution Computed Tomography
ئەم پشکنینە گونجاوترە وەک لە پشکنین بەهۆی تیشکی ئێکس، وە ئەم پشکنینە زیاتر تایبەتمەندە بۆ دەستنشانکردنی نەخۆشی هەڵاوسانی سیەکان و بڵقەکان کە هەمیشە مەرج نیە تێبینی بکرێن لە پشکنین بەهۆی تیشکی ئێکس,CT scan دەکرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دانراون بۆ جۆرێک لە نەشتەرگەری وەک bullectomyلادانی سیکڵدانۆچکە خراپ بووەکان لە سییەکان) یاخود lung-volume reduction surgery (لادانی ئەو بەشانەی سییەکان کە تووشی نەخۆشی بوونە)، بەڵام CT scan ناکرێت بۆ بایەخپێدانی ڕۆتینی ئەو نەخۆشانەی کەCOPD یان هەیه.
Pulmonary Function Tests PFT
ئەم پێوانە کردنانە پێویستن بۆ ناسینەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە دەبنە هۆی گیرانی بۆڕی هەوا هەروەها بۆ خەمڵاندنی توندی نەخۆشیەکە، سەرەڕای ئەمەش ئەم هەناسە پێوانە یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی وەڵامەکان بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە و تەشەنەسەندنی نەخۆشیەکە.
پشکنینە بۆ قەبارەی سییەکان :
PFT
بەپێوانەکردنی بڕی هەوای تێپەڕبوو کاتێک نەخۆشەکە هەناسە وەردەگرێت و هەناسە دەداتەوە، وە ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بە هەڵمژینی هەناسەیەکی قوڵ و دانەوەی هەناسەکە بۆ ناو لولەیەک کە بەستراوەتەوە بە ئامێرێک. پاشان ئەم پشکنینە بەراورد دەکرێت بە ئەنجامێکی ئاسایی پشکنینی کەسانێک کە هەمان ڕەگەز، تەمەن، کێش، باڵا وە هەمان پێشینەی نەژادیان هەیە .
Arterial blood gas analysis
ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی سییەکانیان هەیە ڕێژەی ئۆکسجین کەم دەکەنەوە لە لەشیان بێ زۆربوونی دوانۆکسیدی کاربۆن ، وە لەگەڵ گەشەسەندنی نەخۆشیەکە ڕێژەی خەستی ئۆکسجین لە لەشیان زیاتر کەم دەکات و دوانۆکسیدی کاربۆنیش زیاد دەکات. ئەم پشکنینە پێوانەی بڕی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆن دەکات لە خوێنی ناو خوێنبەرەکان. وە ئەم پشکنینە کاتێک بەکاردێت کە نەخۆشیەکە بەرەو خراپبوون بڕوات وە یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئەگەر نەخۆشەکە پێویستی بە ئۆکسجینی دەستکرد بێت .
Sputum Evaluation
ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی درێژخایەنی بۆری هەوا یاخود هەڵاوسانی سییەکانیان هەیە، بەڵغەمیان لینجە، وە خرۆکە سپیەکان خانەی زاڵن تێیدا، شیکردنەوەی خانەکانی ناو بەڵغەم یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی هەندێک لەو کێشانەی کە تووشی سییەکان دەبن.
Pulse oximetry
ئەم پشکنینە ناسراوە بە پشکنینی تێربوون بە ئۆکسجین، بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی پێکهاتەی ئۆکسجینی ناو خوێن، وە ئەنجام دەدرێت بە بەستنەوەی مۆنیتەرێک بە پەنجەی، ناوچاوانی یاخود نەرمەی گوێی نەخۆشەکە.
Electrocardiogram
نەخشەکێشانی کارەبایی دڵە بۆ پشکنینی فەرمانەکانی دڵ, وە بەکاردێ بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ وەک هۆکارێک بۆ کورتی هەناسەدان.
چارەسەرکردنی نەخۆشی هەڵاوسانی سییەکان
ئامانج لە چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان، ڕێگە گرتن لە گەشەسەندنی نەخۆشیەکە, باشترکردنی توانای مەشقکردن و ڕەوشی تەندروستی، چارەسەرکردن لە ئەگەری خراپتربوونی نەخۆشیەکە و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن بەم نەخۆشیە.
ئەم بڕگەیە هەندێک لە چارەسەریە باوەکان دەخاتە ڕوو، کە بریتین لە:
(Medications)
Bronchodilators
ئەم دەرمانانە گرنگییەکی زۆرییان هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەیکە دەبنە هۆی ڕێگەگرتن لە هەناسەدان، دەبێتە هۆی کشانی ڕێڕەوەکانی هەوا وە چارەسەرکردن بە کەمکردنەوەی بەرهەڵستیکردن لە تێپەڕبوونی هەوا، هەروەها دەبێتە هۆی زیادکردنی تێپەڕبوونی هەوا و کەمکردنەوەی
Dynamic hyperinflation
(کە حاڵەتێکە روودەدات کاتێک سییەکان هەوای تازە وەردەگرن بەرلەوەی بگەرێنەوە بۆ قەبارەیەکی هاوسەنگی جێگیر).
ئەم دەرمانانە زیاتر لە شێوەی سپرا و لەڕێگای پرژێنەرەوە نەخۆش هەڵیدەمژێت، هەروەها لە شێوەی حەب و شلەش هەن بەڵام کاریگەریان کەمترە بە بەراورد بەوەی لەشێوەی پرژێنەر بەکاربێن وە لەوانەیە کاریگەری خراپی زیاتر دروست بکەن لەسەر نەخۆش.
دوو جۆر لەم دەرمانانە هەیە، جۆری یەکەم ئەوانەن کە بە ماوەیەکی کەم کاریگەریان دەردەکەوێت. جۆری دووەم ئەوانەن کە پێویستیان بە کاتێکی زۆرترە تا کاریگەرییان دەربکەوێت.
وە ئەم دەرمانانە زیاتر لە دوو جۆرا دەردەکەون:
Anticholinergics
دەبنە هۆی ڕێگەگرتن لە گرژبوونی ماسوولکەکانی بۆڕی هەوا، هەروەها دەبنە هۆی لابردنی لینجی لە سییەکان
Beta-agonists
دەبنە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی بۆڕی هەوا
Inhaled Corticosteroids Medication
هەوکردن ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە سەرهەڵدانی ئەمنەخۆشیە، هەڵمژین یاخود خواردنی ئەم دەرمانانەیارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەمنەخۆشیە و گۆرانی ئاڕاستەی نەخۆشیەکە و هەروەهادەکرێ یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کورتی هەناسەدانوەک یەکێک لە نیشانەکان.
بە تێپەڕبوونی کات ئەم دەرمانانە کاریگەری نەرێنیدرێژخایەن بەجێدەهێڵن لەسەر نەخۆش کە بریتین لەزیادبوونی کێش، پووکانەوەی ئێسک، بەرزبوونەوەیپەستانی خوێن و زۆربوونی شەکری ناو خوێن، وە لێڵبوونیهاوێنەی چاو.
Antibiotics
تووشبوونە هەناسەییەکان وەک هەوکردنی توندی بۆڕی هەوا, هەوکردنی سییەکان، ئەنفلەوەنزا دەبنە هۆی خراپتربوونی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە. دژە بەکتریاکان چارەسەری ئەم تووشبوونانە دەکەن.
Vaccination
هەوکردنەکان دەکرێ ببنە هۆی خراپتربوونی ئەم نەخۆشیە, کوتاوەکان ڕێگایەکی سەلامەت و کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکان لەو نەخۆشانەی نەخۆشی ڕێگر لە هەناسەدانیان هەیە.
(Therapy)
Oxygen Therapy
بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە سییەکانیان ناتوانن ئۆکسجینی پێویست دابین بکەن بۆ خوێن وە لەوانەیە پێویست بە وەرگرتنی ئۆکسجینی دەستکرد بکات. کە دەتوانن ئۆکسجینیان دەستکەوێت لە شێوەی جیاواز و دەگەیەنرێت بە نەخۆش لەڕێگەی ئامرازی جیاوازەوە.
Protein Therapy
هەندێک خەڵک جۆرێکی بۆماوەیی لە نەخۆشی هەڵاوسانی سییەکانیان هەیە کە بەهۆی کەمی پڕۆتینی alpha-1 antitrypsin ، کە بە دەرزی لێدانی ئەم جۆرە پرۆتینە بۆ لەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی زیانەکانی سییەکان.
Pulmonary Rehabilitation
ئەم چارەسەریە بەسوودە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەیان تێدا دەرکەوتووە و لەژێر چاودێری دان بەکارهێنانی ئەم چارەسەریە کاریگەرە لەکاتی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە.
یاخود ماوەیەکی نزیک دوای بەرەوپێش چوونی نەخۆشیەکە. کە ئەم چارەسەریە چەند لایەنێک لەخۆدەگرێت وەک خۆراک پێدان، ڕێنمایی کردنی دەروونی، فێربوونی تەکنیکە تایبەتەکانی هەناسەدان و یارمەتیدان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و دەست پێکردن بە ڕاهێنانی خۆپارێزی.
(Surgery)
ژمارەیەک لە پڕۆسەی جیاواز هەن کە بەکاردێن بۆ کەیسە توندەکانی نەخۆشی هەڵاوسانی سییەکان، بریتین لە:
Lung- Volume Reduction Surgery
یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی سییەکان، بە هۆی نەشتەرگەریەوە بە بڕینی بەشە نەخۆشەکانی سینگ، ئەمەش دەبێتە هۆی چاککردنی تێپەڕبوونی هەوا، زیادکردنی جیڕی بەشەکانی تری سینگ.
Lung transplantation
بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کەیسێکی زۆر توندی ئەمنەخۆشیەیان هەیە وە هیچ هەڵبژاردەیەکی چارەسەریتریان نیە، نەشتەرگەری گواستنەوەی سینگ ئەنجامدەدرێت بە لابردنی سییەکی زیان لێکەوتوو وە گۆڕینەوەی بەسییەکی ساغ لە بەخشەرێکی مردوو.
ئەم نەشتەرگەریە دەبێتە هۆی چاککردنی فەرمانەکانیسییەکان و هەروەها باشترکردنی کوالیتی ژیان، بەڵام زۆرمەترسی لەخۆدەگرێت، وەک مەترسی هەوکردن، هەروەهامردن لە ئەگەری ئەوەی جەستەی کەسەکە سییەگواستراوەکە پەسەند نەکات.
Bullectomy
لە کەیسە دەگمەنەکان، تورەگە هەواییەکانی سییەکان بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گەورە دەبن و لەوانەیە ببنە هۆی پەستاوتنی بەشە ساغەکانی سینگ. ئەم تورەگە هەواییە قەبارە گەورانە پێیان دەوترێتbullae کە پەستان دەخەنە سەر شانە هاوسێکانی سییەکان، وە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی تێپەڕبوونی خوێن و کەمبوونەوەی هەوا گۆڕکێ. ئەمە نەشتەرگەریەکە بۆ لابردنی ئەو سیکڵدانۆچکە گەورانە، کە لە ئەنجامدا و دوای لابردنیان، دەبێتە هۆی کشانی بەشە پەستێوراوەکانی سییەکان و هەروەها چاککردنی فەرمانەکانی سییەکان.
(Mucolytic)
ئەم دەرمانانە بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی لینجی بەڵغەم و ڕوون کردنی دەردراوەکان، هەروەها ئەم دەرمانانە بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی کۆکە و ناڕەحەتی سییەکان.
بەڵام وا دەرناکەوێ کە بەکاربێن بۆ چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی یاخود فەرمانەکانی سییەکان.