كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

بەکارھێنانێکی نوێ بۆ دەرمانی Stelara

بریتییە لەدەرمانێکی بایۆلۆجی كە بەكاردێت لە چارەسەركردنی نەخۆشی كرۆن(هەوكردنی درێژخایەنی کۆئەندامی هەرسە لە ١٢ ساڵ بەرەو سەر). هەروەهالە چارەسەركردنی نەخۆشی سەدەفی پێست و نەخۆشی ھەوکردنی جومگەییسەدەفی بەكاردەهێنرێت. ئەم دەرمانە بە شێوەی دەرزی ژێرپێست و ناوخوێنھێنەر بەردەستە.

لەبەرئەوەی دەبێتە ھۆی دابەزاندنی بەرگری لەش بۆ ئەو نەخۆشانەبەکارناھێنرێ کە تووش بوو یاخود مەترسی توشبوون بە نەخۆشی بەکتریای یان ڤایرۆسی بوون، وەک ھەوکردنی سییەکان و سیل

کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی بریتییە لە: 

سەرئێشە، ماندوێتی، ئازاریقورگ، سکچوون و رشانەوە، ئازاری توندی گەدە، سووربوونەوە و ئاوسان وخووران لە شوێنی لێدانی دەرزییەکە بەبێ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە

چۆنیەتی كاركردنی دەرمانەكە:

بریتییە لە دژەتەنێک کە ناسراوە بە (یوستێکینیوماب) لە ناو تاقیگەدا دروستکردن و پەرەپێدانی ئەنجام دەدرێت، دژەتەنی یوستێکینیوماببەرھەڵستی کاری ئینتەرلوکن-١٢ و ئینتەرلوکن-٢٣ دەکات کە کۆمەڵێک پرۆتینیسەر بە سیستەمی بەرگرین و لە لایەن خرۆکە سپییەکانی دیکەی وەکماکرۆفەیج دروست دەکرێن، کە ھەڵدەستن  بە چالاککردنی خانەكانی تی، كە ئەم خانانەش سایتۆکینەکان  دروست دەکەن، كە ئەو پرۆتینانەن لە دواجاردا دەبنە ھۆی ھەوکردن بەمەش دژەتەنی دەرمانەكە دەنووسێت بە  ئینتەرلوکن-١٢ و ئینتەرلوکن-٢٣، رێگری لە چالاکییان دەکات و بەم جۆرەش ھەوکردن کەم دەکەنەوە.

لە كۆتای مانگی ساڵی ڕابردوو ‎دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكیپەسەندكردنی ئەم دەرمانەی ڕاگەیاند لە چارەسەركردنی هەوكردنی ڕیخۆڵەییخۆرەیی لەو نەخۆشانەی کە سوودیان لە بەکارھێنانی ستیرۆید بۆ نەخۆشییەکەنەبینیوە. ئەم پەسەندکرندنەش لەسەر بنەمای ئەنجامی توێژینەوەکانی کەتایبەتە بە ھەڵسەنگاندنی سەلامەتی و کاریگەری دەرمانەکە. لە توێژینەوەییەکەمدا نەخۆشەکان دەرمانەکەیان بە بڕی ٦مگم/کگم وەرگرتووە لە ڕێگایخوێنھێنەرەوە، لە پاش ٨ ھەفتە ٥٨٪‏ بەشداربووەکان نیشانەکانینەخۆشییەکەیان تێدا کەمبووەتەوە. ٨  ھەفتە دواتر لە بەشی دووەمیتوێژینەوەکە نەخۆشەکان دەرمانەکە بە بڕی ٩٠مگم لەرێگای ژێرپێستەوەوەردەگرن ھەر ٨ ھەفتە جارێک بۆ ماوەی ٤٤ ھەفتە، کە ٤٥٪‏ بەشداربووەکاننیشانەکانیان کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بۆ ماوەی ساڵێک.

Edited by: Dr.Pavel Jalal Hussein

وێنۆچکه‌

Shalya Shaho

KPSA’s Member From Sulaimaniyah Team

سۆشیاڵ میدیای KPSA