كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

ناو و بەکارهێنانەکانی چەند دەرمانێکی باو

لەم بابەتەدا ئاماژە بە ناو و بەکارهێنانەکانی (30) دەرمانی باو دەدەین کە بەشێکی زۆریان (OTC) ن پێویستیان بە رەچەتە نییە بۆ بەکارهێنان، و بەشێکیان پێویستیان بە رەچەتەی پزیشک هەیە بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێن (Prescription Medications).

  • ناوی دەرمان: ATORVASTATIN – ROSUVASTATIN 

                بەکارهێنان: بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ

  • ناوی دەرمان: ASPIRIN – CLOPIDOGREL

                بەکارهێنان: نەهێشتنی خوێن مەیین و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون به جەڵتەی دڵ

  • ناوی دەرمان: LEVOTHYROXINE

               بەکارهێنان: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی غودده

  • ناوی دەرمان: LORATADINE – CETIRIZINE

               بەکارهێنان: بۆ چارەسەری هەستیاری (نابنه هۆی خەولێکەوتن)

  • ناوی دەرمان:  DIPHENHYDRAMINE (ALARMIN)

               بەکارهێنان:  بۆ چارەسەری هەستیاری ( خەوهینەر)

  • ناوی دەرمان: CLOMIPHENE

               بەکارهێنان: بۆ بەهێزکردنی هێلکەدانەکان (بەڵام لە کاتی دووگیانی بەکارنایەت)

  • ناوی دەرمان : LETROZOLE

               بەکارهێنان: بۆ بەهێزکردنی هێلکەدان و چارەسەر و رێگە گرتن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک

  • ناوی دەرمان : MISOPROSTOL

              بەکارهێنان: بۆ لەبار بردنی کۆرپەلە

  • ناوی دەرمان : TRANEXAMIC ACID

             بەکارهێنان: بۆ خوێن بەربوونی مانگانەی توند

  • ناوی دەرمان : VALSARTAN – CANDESARTAN

            بەکارهێنان: بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

  • ناوی دەرمان: BISOPROLOL – PROPRANOLOL

            بەکارهێنان: بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ناتەواوی لێدانی دڵ و ناتەواوی سووڕی خوێن

  • ناوی دەرمان: SPIRONOLACTONE

            بەکارهێنان: بۆ نزمکردنەوەی فشاری خوێن و کێشەی هۆڕمۆنەکان

  • ناوی دەرمان: METHYLDOPA

            بەکارهێنان: بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن (لە رێگەی مێشکەوە)

  • ناوی دەرمان: CYSTONE 

            بەکارهێنان: بۆ تواندنەوەی بەرد و رەملی گورچیله

  • ناوی دەرمان: OXYBUTYNIN

            بەکارهێنان: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە ناتوانن میز رابگرن

  • ناوی دەرمان: CRANBERRY (URICALM)  

            بەکارهێنان: بۆ لەناوبردنی بەکتریا لە دیواری میزەڵدان

  • ناوی دەرمان: PREGABALIN – GABAPENTIN

            بەکارهێنان: بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی گەشکە (خەولێخەرە)

  • ناوی دەرمان: MELATONIN

            بەکارهێنان: خەولێخەرە

  • ناوی دەرمان: CELECOXIB – ETORICOXIB

            بەکارهێنان: بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ئێسک و جومگە

  • ناوی دەرمان: DROTAVERINE

            بەکارهێنان: بۆ گەشەنگبوونی ماسولکه

  • ناوی دەرمان :TRAMADOL

            بەکارهێنان: بۆ کەمکردنەوەی  ئازاری زۆر توند وەکو شکان

  • ناوی دەرمان: RANITIDINE

            بەکارهێنان: بۆ چارەسەری ترشێتی گەدە و برینی گەدە

  • ناوی دەرمان :PANTOPRAZOLE – LANSOPRAZOLE

            بەکارهێنان : بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گەدە بەهۆی (H. Pylori)

  • ناوی دەرمان: METFORMIN

            بەکارهێنان: بۆ کۆنتروڵکردنی رێژەی شەکر لە خوێندا هەروەها بۆ چارەسەری کیسی هێلکەدانی ئافرەت

  • ناوی دەرمان: ACYCLOVIR- AMANTADINE

            بەکارهێنان: بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانەی لە رێگەی ڤایرۆس تووشدەبن (دژە ڤایرۆس)

  • ناوی دەرمان: DEXTROMETHORPHAN

            بەکارهێنان:  بۆ کۆکە

  • ناوی دەرمان: ORPHENADRINE + PARACETAMOL

            بەکارهێنان:  بۆ خاوکردنی ماسولکه

  • ناوی دەرمان: GAVISCON

            بەکارهێنان :  بۆ چارەسەری زیادبوونی ترشیەتی گەدە

  • ناوی دەرمان: YASMIN

            بەکارهێنان : بۆ رێگریگرتن لە رودانی سکپری

  • ناوی دەرمان: BISACODYL

            بەکارهێنان: بۆ چارەسەرکردنی قەبزی

سۆشیاڵ میدیای KPSA