كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

شێرپەنجەی خوێن چۆن چارەسەر دەكرێت؟

شێرپەنجە بریتییە لە دابەش بوونی سەربەخۆو هەرەمەکی خانەکان، شێرپەنجەی خوێن واتە دابەشبوونی خانەکانی مۆخی ئێسك و شانەکانیدروستکردنی خوێن بە شێوەیەکی هەرەمەکی. لەم نەخۆشیەدا مۆخی ئێسكژمارەیەکی هەرە زۆرخرۆکەی سپی خوێنی لەکارکەوتوو و نائاسایی دروستدەکات و لەهەمان کاتدا ژماریەکی کەمتر لە بری ئاسایی خرۆکەی سوریخوێن دروست دەکات, کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەم خوێنی. 

بە گشتی دوو جۆر شێرپەنجەی خوێن هەیەشێرپەنجەی خوێنی کورتخایەن، شێرپەنجەی خوێنی درێژخایەن.

نیشانەكانی :

ئازاری ئێسک و جومگەكان، بوونی تایەکی زۆر یان لەرزین، ماندووێتی وبێهێزبوون، كەمبونەوەی كێش، ئاوسانی سپڵ و جگەر، دەرکەوتنی پەڵەی سوورلەسەر پێست، خوێنبەربوون بە برینێکی ئاسایی.

شێوازەکانی چارەسەرکردن بۆ شێرپەنجەی خوێن بەپێی جۆری شێرپەنجەکە، تەمەن، خێرایی بەرەو پێش چوونی و قۆناغی شێرپەنجەکە، جۆری دەرمان وچارەسەرییەکە دەستنیشان دەکرێت کە بریتین لە:

١- چارەسەریی کیمیاویی :

لێرەدا دەرمانی دژە شێرپەنجە بەکاردێ بۆ وەستاندنی گەشەکردنی خانەشێرپەنجەییەکان .زۆربەی کات ئەم چارەسەرییە لە ڕێگەی بەکارھێنانی چەنددەرمانێکی  جیاوازەوە دەبێت بۆ بەدیکردنی ئەنجامێکی باشتر. بۆ نموونە :

Alkylating agent:

ئەم گروپە دەرمانە ڕێگری دەكەن لە دابەشبوونی خانەكان بە زیاد گەیاندن بەبۆماوەماددەی خانەكە. وەك:

(Carboplatin, Chlorambucil, Cyclophosphamide,

Mechlorethamine, Thiotepa, Altretamine…)

Antimetabolites:

ئەم گروپە دەرمانە كاردەكەن بە زیان گەیاندن بە یەكەی پێكهاتنی بۆماوەماددەیخانەكە, بەمەش ڕێگری دەكەن لە دابەشبوونی خانەكە. وەك:

(Floxuridine, Cladribine, Pentostatin, Hydroxyurea, Azacitidine, Fludarabine…)

Anthracyclines:

ئەم گروپە دەرمانە زیان دەگەیەنن بەو ئینزایمانەی كە پێویستن بۆ لەبەرگرتنەوەیبۆماوەماددەی خانە شێرپەنجەیەكە. وەك:

(Idarubicin, Doxorubicin, Valrubicin…)

Topoisomerase inhibitors:

ئەم گروپە دەرمانە زیان دەگەیەنن بەو ئینزایمانەی كە پێویستن بۆ جیاكردنەوەیزنجیرەی بۆماوەماددەی خانەكە كە پێویستن بۆ لەبەرگرتنەوە. وەك:

(Topotecan, Teniposide…)

٢-چارەسەریی بە تیشک

٣-چاندنی خانە بنچینەییەکان

٤- چارەسەری بایۆلۆجی

دەرمانی دژە شێرپەنجەكان كاریگەری لەسەر خانە ئاسایەكانی مۆخی ئێسکهەیە، دەبێتە هۆی كەمبونەوەی خانەکانی خوێن وە كاریگەری لەسەر هەندێك لەخانەکانی لەش هەیە كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی چەند زیانێكی لاوەكی كەبریتین لە هەڵوەرینی قژ، كێشەی كۆئەندامی هەرس، نەخۆشیەكانی پێست، كەمبوونەوەی ئارەزووی خۆراك، دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە.

‎شایەنی باسە کە بەم دواییانە دەرمانێکی نوێ بەکاردێت

ibrutinib

بۆ چارەسەری شێرپەنجەی لیمفەخانە درێژخایەنەکان كە تەنھا ئامانج دەخاتەسەر لەناو بردنی خانە شێرپەنجەییەکان و زیان بە خانەی ئاسای ناگەیەنێتلەگەڵ ئەوەی کە گونجاوترە و کاریگەری لاوەکی کەمترە.

ئەوهۆکارانەی مەترسی توشبوون بە ژێرپەنجە زیاد دەكەن :

•هۆكاری بۆماوەیی

•خۆراکی ناتەندروست

•بەركەوتن بە ماددە كیمیایەكان وەك مێرووكوژ

•خواردنەوەی زۆری ماددەکحولیەكان و جگەرەکێشان

•کەمی جوڵە و وەرزش نەکردن

•ئەو كەسانەی چارەسەری كیمیایی و تیشكی وەردەگرن بۆ جۆرێكی تریشێرپەنجە.

•قەڵەوی


Edited by: Dr.Pavel Jalal

وێنۆچکه‌

Zhwlyan saman

KPSA’s Member from Sulaimaniyah Team

سۆشیاڵ میدیای KPSA