كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

کاریگەری ئیبوپرۆفین لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

دەرمانە نا ستیرۆیدییە دژە هەوکردنەکان ئەو دەرمانانەن کەبۆ کەمکردنەوەی ئازار، ھەوکردن، وە تای بەرز بەکاردێن. ئەم دەرمانانە وەک: ئیبوپرۆڤین، ناپرۆکسین، هتد

لەم کاتەدا لەگەڵ بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند تێڕوانینێک ھەبوون کە ئەمدەرمانانە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە خراپتر ئەکەن، ئەم بیروڕایانە لە نامەیەکیدەنگیەوە سەریھەڵدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، تێیدا باسی ئەوەکرابوو کە ئەو کەسەنەی نیشانەی توندی ئەم نەخۆشییەیان ھەبووە لە ڤییەناپێش ھاتنیان بۆ نەخۆشخانە (ئیبوپرۆڤین) یان بەکارھێناوە. وە لەم کاتەوەبیرۆکەی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە ئەم دەرمانانە نەخۆشی کۆرۆنا سەختر دەکەن. 

ھەرچەندە تاکو ئێستا ھیچ بیردۆزێکی زانستی نیە کە ئەم پەیوەندییە

پشتڕاستبكاتەوە، بەڵام چەند گومانێک ھەیە کە ئەم دەرمانانە کاریگری نەرێنی دروستبکەن لەسەر نەخۆشەکان، 

بە هۆی ئەم ھۆکارانەوە:

• توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەگەر ئەو نەخۆشانەی کە توشیڤایرۆسێک یان ھەر زیندەوەرێکی مایکرۆسکۆپی بووبن و ھەوڵی دابەزاندنی تابدەن بە بەکارھێنانی ئەو دەرمانانە یان ئەسیتامینۆفین، ئەوە لەوانەیەنیشانەکانیان بۆ کاتێکی زیاتر بەردەوام بێت و ڤایرۆسەکە زیاتر بمێنێتەوە. چونکە سیستمی بەرگری لەش باشتر کاردەکات لە کاتێکدا کە پلەی گەرمیجەستە بەرزبێت و خێراتر ڤایرۆسەکان لەناودەبات. بەڵام نابێت پلەی گەرمیلەش ئەوەندا زیادبکات کە کەسەکە بکوژێت.

• لەوانەیە ئەم دەرمانانە کاربکاتە سەر چۆنێتی یکگرتنی ڤایرۆسەكە لەگەڵخانەکانی لەش. لە ئێستادا داتایەک لە توێژینەوە سەرەتایەکانی سەر ئەم بابەتەئەوە دەردەخات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ پرۆتینێکی سەر خانەدا بە ناوی(ئەی سی ئی٢) یەکدەگرێت. ئەم داتایانە ئەوەیان دەرخستوە کە دەرمانەکانیوەک ئیبوپرۆڤین ئەگەری ئەوەی ھەیە کە ئەم پڕۆتینانە زیادبکەن، بەڵام تاکوئێستا ئەمە بەس لە خانەی ئاژەڵەکاندا ڕویانداوە و ھیچ شتێکی لەم جۆرە لەمرۆڤدا دوپاتنەکراوەتەوە. 

• یەکێک لە کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەم دەرمانانە وەک ئیبوپرۆڤین ئەوەیە کەزیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت و دەكرێت لە کاریان بخات ئەگەر بە بڕێكی زۆربەکاربهێنرێن، وە یەکێک لە نیشانەکانی کۆرۆنا سست بوونی گورچیلەکانە، ھەر بۆیە نابێت ئەم دەرمانانە بەکاربھێنرێن بۆ یەکێک کە توشبووی ڤایرۆسیكۆرۆنا بێت.

ئەم ھۆکارانەی کە باسکران تا ئێستا ھیچ كامیان بە تەواوی نەسەلمێنراون وتوێژینەوەی پێویست لە ئارادا نیە کە دڵنیا بین لەم کاتەدا نابێت ئەو دەرمانانەبەکاربهێنرێن.

تێبینی دەرمانساز: ئەونەخۆشانەی دەرمانەكانی گروپی نسەید وەك ئیبوپرۆڤینبەکاردەهێنن بۆ هەر نەخۆشییەكی تر،بە بێ ڕاوێژی پزیشكەكەیان واز لەبەكارهێنانی ئەم دەرمانە مەهێنن.

لە ئێستادا بۆ ئەو كەسانەی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان، دەتوانرێتجێگرەوەی پاراسیتامۆڵ بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی بەكاربهێنرێت.

سۆشیاڵ میدیای KPSA