كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

رۆژی جیهانی هیمۆفیلیایە!

ڕێکەوتی ١٧ی نیسان، وەک ڕۆژی جیھانی ھیمۆفیلیا (نەخۆشی خوێن بەربوونی بۆماوەیی) لەلایەن یەکێتی جیھانی ھیمۆفیلیاوە(WFH)  دانرا، لە ساڵی ١٩٨٩. ھیمۆفیلیا بۆ یەکەم جار لە سەدەی دەیەم دۆزرایەوە ، کاتێک پزیشکەکان دەستیانکرد بە خەریک بوون بە کارێکی گرنگ لە ناو خەڵکیدا، بەتایبەت لە نێرەکاندا، کە تووشی خوێن بەربوون دەبوون تا دەمردن لە تەنیا برینێکی ساکاری بچووک. لەو کاتەدا بە حاڵەتەکە دەگووتراAbulcasis .

هیمۆفیلیا چییە؟

هیمۆفیلیا نەخۆشیەکی خوێنبەربوونی بۆماوەییە ڕودەدات بەھۆی کەم و کوڕی لە یەکێک لەو جینانەی (بۆھێڵانەی) کە ھۆکاری خوێنمەیاندنن لەسەر کڕۆمۆسۆمی X .

مێینە دوو توخمە کڕۆمۆسۆمی X ی ھەیە (XX). لەکاتێکدا نێرینە توخمە کڕۆمۆسۆمی (XY)  ھەیە. لەبەرئەوە مێینەکان لەوانەیە هەڵگری بۆھێڵی ھیمۆفیلیا بن بەڵام ئەگەری توشبوونان بە نەخۆشیەکە زۆر کەمە. بۆ ئەوەی مێینە ھیمۆفیلیای ھەبێت پێویستە لەسەر ھەردوو کڕۆمۆسۆمە X ەکەی بۆھێڵێکی نائاسایی ھەبێت. ئەمەش دەگمەن ڕودەدات. بەڵام ھیمۆفیلیا زیاتر لە نێرەیینەکاندا ڕودەدات، لەبەرئەوەی لە جینی دایکەوە دەتوانرێ بگوازرێتەوە بۆ کوڕەکەی. هەروەها ھەندێ جار، دەشێت ھیمۆفیلیا ڕووبدات بەھۆی بۆهێڵە بازدان.

لە ئەنجامی ئەم تێکچوونە بۆماوەییە، ئەو پڕۆتینانەی کە پێیان دەگوترێت ھۆکارەکانی خوێن مەیاندن کە لەگەڵ پەڕەکانی خوێندا ئیش دەکەن بۆ وەستاندنی خوێنبەربوون لە ناوچەیەکی برینداربوو کەمتر بەرهەمدەهێنرێن. ئەو کەسانەی ھیمۆفیلیایان ھەیە بڕێکی کەمتر لە ھۆکاری ھەشتەم VIII یان ھۆکاری نۆیەم IX بەرھەم دەھێنن لەو کەسانەی کە ئەم حاڵەتەیان نییە.

جۆرەکانی هیمۆفیلیا:

ھیمۆفیلیا دوو جۆری سەرەکی ھەیە: جۆری A وە جۆری B.

لە ھیمۆفیلیای جۆری A دا کەمی ھۆکاری خوێنمەیاندنی ھەشتەم VIII ھەیە. ٨٠٪ ی حاڵەتەکانی ھیمۆفیلیا ئەم جۆرەیە. لە ھیمۆفیلیای جۆری B هەروەها ناسراوە بە (Christmas disease) کەسەکە کەم و کوڕی ھەیە  لە ھۆکاری خوێنمەیاندنی نۆیەم IX. ھەردوو جۆری A و B دەتوانرێت  کەم،  مام ناوەند، یان تووند بێت. ئەمەش پشتدەبەستێت لەسەر بڕی ھۆکارەکانی خوێن مەیاندن لە خوێندا.

نیشانەکان:

تووندی نیشانەکان پشتدەبەست بە چۆنییەتی نزمبوونی ئاستی ھۆکارەکانی خوێن مەیاندن لە خوێندا .

  • خوێنبەربوون دەتوانرێت ڕووبدات لە ڕووی دەرەوەی لەش  یان ڕووی ناوەوە.  ھەر بڕینێک، پێوەدانێك، یان برینی دەم دەتوانێت ببێتە ھۆی خوێنبەربوونی دەرەکی.
  • خوێن بەربوونی لووت.
  • خوێنبەربوونی ناوەکی، نیشانەکانی خوێن بەربوونی لە ڕادەبەدەری ناوەوە بریتیین لە: بوونی خوێن لە میزدا یان پیساییدا و خوێن تێزانێکی گەورەو قووڵ.
  • خوێن بەربوون دەکرێ ڕووبدات لە ناو جومگەکاندا، وەک ئەژنۆکان و ئانیشکەکان، کە دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و ئازار لەکاتی جوڵەکردندا.
  • خوێن بەربوونی ناوەکی مێشك.

چارەسەرییەکانی ھیمۆفیلیا چیین؟

 ڕێگایەک نییە بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی ھیمۆفیلیا، بەڵام چەندین ڕێگاھەیە تاوەکو مەترسی خوێن بەربوونی لە ڕادەبەدەر کەم بکەینەوە وە بۆ ئەوەی جومگەکانیش بپارێزین:

وەرگرتنی ھۆکارەکانی خوێنمەیاندن لە ڕێگای replacement therapy.

بەکارهێنانی دەرمان، وەک:

  • Rixubis: پرۆتینێکی دەستکردە کە یارمەتی خوێن مەیاندن دەدات
  • Desmopressin: هۆرمۆنێکی دەستکردە یارمەتیدەرە لە زیاتر دەرکردنی هۆکارەکانی خوێن مەیاندن
  • وەرگرتنی چارەسەر بۆ خوێنبەربوونی جومگەکان و کێشەکانی تر لەگەڵ ھیمۆفیلیادا.

بەکارنەهێنانی هەندێك لە دەرمانەکانی وەک ئەسپرین، دەرمانەکانی NSAID وە ھێپارین (دەرمانی وەستاندنی خوێن مەیین).

بەکارهێنانی ئەم چارەسەریانە پشت دەبەستێت بە جۆری ھیمۆفیلیاکە و تووندی ھیمۆفیلیاکە.

سۆشیاڵ میدیای KPSA