كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

چەکی زیندەیی

چەک و زانست

یەکیکە لە چەکە هەرەکۆناکان کە لەلایەن مرۆڤایەتیەوە بەکار هاتەوە بۆ لەناوبردنی دوژمنەکانیان ،چەکی زیندەییە كە پێکهاتوە لە زیندەوەرە وردەکان وەك ڤایرۆس،مشەخۆر ،کەروو، بەکتریا یان ژەهر. بە یەکێک لە مەترسیدارترین چەکەکانی مێژوی مرۆڤایەتی دادەنرێت، لەپاش جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی ١٩٢٥ لە ڕێکەوتنامەی جنێف دا قەدغەکرا.

بەڵام سەرەڕای رێکەوتننامە یەک لەدوای یەکەکان ئەم جۆرە چەکە هێشتا پەرەی پێدەدرێت. کاریگەری و کوشندەی ئەم جۆرە چەکە ھەمان کاریگەری چەکی کیمیای و چەکی ئەتۆمی و تەنانەت ھەندێک جار کاریگەری زۆر بەھێزتر و ترسناکتریش دروست دەکات، جیاوازیشی لەگەڵ چەکی ناوەکیدا ئەوەیە ئەم چەکە ناتوانرێت ڕووبەری کاریگەریەکەی دیاریی بکرێت و تابێت پەرەدەستێنێت و بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت. چەکی بایۆلۆجی پشت بە بڵاو کردنەوەی ڤایرۆس و بەكتریای پەرە پێدراو دەبەستێت کە ئەگەری هەیە لە کاتی بەکارهێنانیدا کارەساتی مرۆیی لە جیهاندا دروست بکات و نەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.

:تایبەت مەندیەکانی ئەم چەکە بریتین لە
١. بڕی تیچوی زۆرکەمە کاریگەری زۆر کوشندەی هەیە بە بەراورد بەچەکەکانی دیکە.

٢. پێشکەوتنێکی تەکنەلۆجی زۆری ناوێت لە دروست کردنی، زۆرێک لە وڵاتە دواکەوتوەکانی جیھان لەم جۆرە چەکە تیای
بەردەستە.

٣.سوودی سەربازی زۆر بەو وڵاتانە ئەگەیەنێت کە بەکاری ئەھێنن چونکە کاریگەریەکەی تەنھا مرۆییە و شارو بنکە و دامەزراوە
.سەربازیەکان وەکو خۆی دەهێڵێتەوە بەبێ ئەوی زیانی لێبەکەوێت

٤.ئاسانی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەكە یان بەکتریاكە لە ڕێگەی خۆراك و پێكوتە و ئاژەڵانی وەك مشك و كەروێشك

بەکارھێنانی ئەم جۆرە چەکە لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد و ڕێکخراوە تەندروستیە جیھانیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ھەوڵی بەردەوامن بۆ بنبڕکرنی ئەم جۆرە چەکە مەترسیدارە. بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە گشت وڵاتانی دنیادا گومان دەكرا بەوەی کە جۆرێک بێت لە چەکی زیندەی بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر جۆر و دروستبوون و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەردەوامیان هەیە.


پێداچونەوەی : د.پاڤێڵ جەلال

سۆشیاڵ میدیای KPSA