كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

مەلاریا چییە؟

نەخۆشی مەلاریا: نەخۆشیەکە کە بەھۆی جۆرێک لە مشەخۆر تووشی مرۆڤ دەبێت و بەهۆی مێیەی مێشوولەی ئەنۆفیلس دەگوازرێتەوە، ساڵانە نزیکەی دوو سەد و دە ملیۆن کەس توشی مەلاریا دەبن و نزیکەی چوار سەد و چل ھەزار کەس گیان لە دەست دەدەن، کە زۆربەی ئەوانەی گیان لەدەست دەدەن منداڵانن.

نیشانەکانی:

  • لەرز و تا
  • سەرئێشە
  • ھێلنج و ڕشانەوە
  • ماندوێتی و ئازاری ماسولکە

ھەندێک نیشانەی دیکەشی ھەیە وەک:

  • ئارەق کردنەوە
  • ئازاری سک یان سنگ
  • کۆکە

ھۆکارەکانی:

  • نەخۆشی مەلاریا لە مشەخۆرەوە توشی مرۆڤ دەبێت، کە زۆربەی جار لە ڕێگەی مێیەی مێشولەی ئەنۆفیلس دەگوازرێتەوە.

سوڕی گواستنەوەی:

  • کاتێک مێشوولە بە کەسێکی توشبووەوە دەدات دەبێتە ھەڵگر بە مشەخۆرەکە.
  • مێشوولەیەکی ھەڵگری مەلاریا دەتوانێ مشەخۆرەکە بگوازێتەوە بۆ کەسێکی دی لە رێگەی پێوەدان(گەستن)ەوە.
  • کاتێک مشەخۆرەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناو لەش دەچێتە جگەر و سەرەتا خانەکانی جگەر تووش دەکات.
  • مشەخۆرەکە جگەر جێدەھێڵێ و دەچێتە ناو خوێن و تووشی خڕۆکە سوورەکان دەبێت، لەم قۆناغەدا دەتوانرێ نەخۆشیەکە دەستنیشان بکرێ.
  • ھەر مێشوولەیەکی ئەنۆفیلس بەم کەسەوە بدات ئەوا بە ئاسانی دەتوانێ بیگوازێتەوە بۆ کەسێکی دیکە.
  • لە دایکەوە بۆ کۆرپەکەی
  • لە ڕێگەی خوێن بەخشین یان خوێن وەرگرتن لە کەسی توشبوو (ئەوانەی توشی مەلاریا بووبن ناتوانن خوێن ببەخشن)
  • ھەوبەشی پێکردنی دەرزی و کانولە.
  • سەردانی کردنی وڵاتانی ئەفریقی وەکو غینیا یان بیابانی سەحارا.

خۆپاراستن:

  • داپۆشینی جەستە
  • دژە مێروو و مەگەز بەکاربێنە بۆ پێست و جلەکانت     
  • نووستن لە ژێر تولە

چارەسەر:

  • Artemisinin-based combination therapies (ACTs)
  • Artemether+lumefantrine (coartem)
  • Artesunate+amodiaquine (camoquin)

چەند دەرمانێکی تر ھەن بەڵام مشەخۆرەکان بەرگریان دژی دەرمانەکە پەیداکردووە بۆیە ئێستا بەکار نایەت وەکو chloroquine .

  • Atovaquone+proguanil (malarone)
  • Quinine sulfate(qualaquin)+doxycycline(vibramycin)

سۆشیاڵ میدیای KPSA