كۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی کوردستان - KPSA

چۆن گورچیلەکان بە تەندرووستی بهێڵینەوە؟

۱۲\۳ وەک ڕۆژی جیهانی گورچیلە دەستنیشانکراوە
ئەم ڕۆژە لە تەواوی جیهاندا تەرخانکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی گورچیلە، و پەیوەندی ڕاستوخۆیهەیە بە تەندروستی گشتی لەشەوە.

لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی (٨٥٠) مليۆن کەس بە نەخۆشی گورچیلە تۆمارکراون. ئامانجمان لەم ڕۆژەدا تەنها بڵاوکردنەوەی زانیاری و هۆشیاری تەندروستی نییە سەبارەت بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەکان، بەڵکو لەگەڵیدا گەیاندنی پەیامێکە بۆ خۆپاراستن و هاندانی خەڵک بۆ ڕەچاوکردنیچەند خاڵێک بۆ بە تەندروستی مانەوەی گورچیلەکانینان.

گورچیلە “فلتەری لەش”

گورچیلەکان ئەو  دوو ئەندامە شێوە فاسۆلیایەن کە قەبارەیان نزیکەی کۆڵەمستێک دەبێت، و دەکەونە خوار قەفەزەی سنگەوە. ئەم  دوو ئەندامەبەرپرسیارن لە پاکردنەوەی لەش لە ماددە پاشماوەییەکان لە ڕێگەی پاڵاوتنی خوێنەوە، و ڕێکخستنی پەستانی خوێن. هەروەها بەرهەمهێنانی کۆمەڵێکهۆرمۆن کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن بۆ مانەوە لە ژیاندا. ئەگەر گورچیلەکان نەتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم کارانە بەجێبهێنن، ئەوا دەكرێت ببێتەهۆی تووشبوون بە

نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەکان

چەند ڕێنیشاندانێک بۆ پاراستنی گورچیلکان:

* ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی لەش بە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان. پێشنیاردەکرێت بۆ کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە بەنزیکی ٨ پەرداخ ئاوبوخورێتەوە.

* دانانی بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست، کە بریتیبێت لە سەوزە و میوەکان و دوورکەتنەوە لەو خواردنانەی کە سوێرن و ڕێژەی سۆدیۆمیان بەرزە. هەروەها خواردنەچەورو خێراكان.

* مەشقکردن و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی، بۆ مانەوەی کێشی لەش لە مەودایەکی ئاساییدا و ڕێگریکردن لە قەڵەوبوون کە یەکێکە لە هۆکارەکانیبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

* چاودێریکردنی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت و لەگەڵ گرفتەكانی تری وەک شەکرە و نەخۆشی دڵو بەرزی چەوریەكانی وەك کۆلیسترۆڵ بەرئەنجامی ترسناکی لێدەبێتەوە.

* وازهێنان لە جگەرە کێشان و خواردنەوە ئەلکهولیەکان کە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هاوکات زیانگەیاندن بە گورچیلەکان.

* ئاگاداربە لە بەکارهێنانی دەرمان و ئازارشکێنەکان، و ڕەچاوکردنی ئەو مەودایەی کە دەرمانساز و پزیشکی پسپۆڕ دیاریکردووە و تایبەتە بە خودیئەو نەخۆشە.

* بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێوستە ئاگاداری خۆیان بن چونکە ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشی گورچیلەکان،ئەمەش لەڕێگەی چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەبێت لەو مەودایەی کە دەستنیشانکراوە.

وێنۆچکه‌

Shadiar Jabar

KPSA’s member From Sulaimaniyah Team

سۆشیاڵ میدیای KPSA